به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه تیشک ده‌خاته سه‌ر کۆمیته‌ی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران. هه‌روه‌هاش تێڕوانینی ئه‌و کۆمیته‌یه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه ڕاپه‌رینانه‌ی که هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌فریکای باکووری و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه. ئه‌لبه‌ته به براوردکردن له گه‌ڵ ڕه‌وشی ناو ئێران.
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافاکانی مرۆڤ له ئێران بنکه له کالیفۆرنیا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم باسی ئامانج و چالاکییه‌کانی ئه‌و کۆمیته‌یه ده‌کات.
ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به ئامانجی ڕاپه‌رینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت به‌رپابوونی ئه‌و ڕاپه‌رینانه که به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه، ئه‌گه‌ر چاوی لێبکه‌ین هه‌موویان ئاسۆیه‌که ئه‌بینین که گۆڕانکاری له سیسته‌می حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یه، نه‌ک چاکسازی له‌و وڵاتانه‌دا. ئه‌مه یه‌کێک له بنه‌ڕه‌تترین مه‌سه‌له‌یه که ئێمه له هه‌موو دهنیشتنهکانیشدا له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن باسی ده‌که‌ین و ده‌ڵێن ئێمه ده‌بێت چاو له ئێرانێکی دوای کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه چاومان له چاکسازی ببێت ئه‌وا کۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ر کار ده‌بیت هه‌ر به‌و جۆره‌ی که 33 ساڵه بووه. ئازاد ده‌شڵێت ئه‌مه به‌داخه‌وه یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه‌یه که تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆنی نێوخۆی ئێران چاکسازی خستۆته پێش ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ده‌بێت بگۆڕدرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:16 خوله‌که.