ئازاد ڕه‌فیق چالاك ئه‌ندامی پێشوی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراوتر ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ئه‌م ساڵی ڕێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وله‌تی که 178 وڵاتانی له خۆ گرتووه ناوی عێراق له ڕیزی وڵاتانی هه‌ره گه‌نده‌ڵدا هاتووه.
رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (Transparency International) رێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه و له‌ساڵی 1993وه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دامه‌زراوه. ئه‌و رێكخراوه به درێژایی ساڵێك و له رێگای راپۆرتنووس و نوێنه‌رانی له‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر شیكردنه‌وه و سه‌نگی مه‌حه‌كی ئه‌و رێكخراوه، له نزیکه‌ی کۆتایی هه‌ر ساڵێكدا پـێوه‌رنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات بۆ رێژه‌ی هه‌ستكردن به هه‌بوونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان. لیستی ئه‌م ساڵی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له نێوان مانگی یه‌کی ساڵی 2009 وه هه‌تاکو مانگی نۆی ساڵی 2010 ئه‌نجام درابوو. ئه‌مه چه‌ندین ساڵه به تایبه‌تی له دوای ساڵی (2003)وه، عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به پـێوه‌ری ئه‌و رێكخراوه، كه‌وتوونه‌ته نێو لیستی ره‌شه‌وه.
ئازاد چالاکی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له گفتۆگۆیه‌کدا ڵه‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی گه‌نده‌ڵی له عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێکه ، له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ته‌شه‌نه‌ی کردووه هه‌رچه‌ندیکه هه‌وڵێکی زۆریش دراوه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی و ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی کوردستانیش به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه ناگه‌نه ئه‌نجام چونکه ئێستا له عێراق به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌وه کومه‌ڵێك هه‌ن وه‌ك تۆڕێکی مافیایان لێهاتووه که خۆیان به‌رپرسانی حزب و ده‌سه‌ڵاتدارانن هه‌ر له به‌رپرسه باڵاکانی حکومه‌ت تا دێته خواره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:43 خوله‌كه.