قادر عه‌زیز: به‌هێزکردنی عێراقێکی نه‌ دیموکراسی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ دستور مه‌ترسیه‌ بۆ کورد

قادر عه‌زیز: به‌هێزکردنی عێراقێکی نه‌ دیموکراسی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ دستور مه‌ترسیه‌ بۆ کورد

وه‌کو باس ده‌کرێت له‌شکه‌ری عێراقی ئه‌و له‌شکه‌ره‌ی جاران نییه‌ چ له‌ رووی تواناییه‌وه‌ وه‌ یا خود که‌ره‌سته‌و ئامیره‌ له‌شکه‌ریه‌کانی و به‌ نیازی به‌هێزکردنی له‌شکه‌ره‌که‌یه‌تی له‌ رووی کرینی چه‌کی نوی له‌ نێوانیان ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ک بۆ کڕینی 18 فڕۆکه‌ی ف- 16. به‌ هێزکردنی له‌شکه‌ری عێراقی و کڕینی ئه‌و جۆره‌ فڕۆکانه‌ ئاخۆ تا چه‌ند شیانی درووستکردنی مه‌ترسی هه‌یه‌ بو سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟

قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بێگومان دوای ئه‌وه‌ی له‌شکه‌ری ئه‌مریکا ده‌کشێنه‌وه،‌ عێراق بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی خۆی چ له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ یا خود له‌ ناوه‌وه‌ ده‌بێ پشت به‌ خۆی ببه‌ستێت و دیاره‌ به‌ ڕاستی خۆی عێراق ده‌بێ به‌ هێز بکرێ چونکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری له‌سه‌ره‌، به‌ڵام به‌هێزکردنی عێراق به‌و شێوه‌ی ئێستا، عێراقێکی نه‌ دیموکراسی، عێراق که‌ تا ئێستا شۆفینیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کا واته‌ حوکمڕانی دکه‌ن، به‌ ڕاستی ئه‌وه‌ بۆ کورد جێ مه‌ترسیه‌، کورد کاتێک دڵنیا بی بیکا کاتێک عێراقێکی دیموکراسی ، عێراقێک پابه‌ندی ده‌ستور بیت.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی6:27 خوله‌که‌.