گرفتی ئابووری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران

ئێران بە قۆناغێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت. دابەزینی بەرچاو و بەردەوامی دراوی ئێران و کێشەی گەمارۆی ئابوری، کێشەی کۆرۆنا لە هەموو لایەکەوە وڵاتی ئێرانیان خستوەتە باردۆخێکی نالەبارەوە.

دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ڕادەیەک قورس بووە کە زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی دەڵێن لەوانەیە گەر حکومەت بەرنامە و پلانی نەبێت بۆ چارەسەری هەندێ لەم کیشانە ئەوا لەوانەیە شوڕشێک دروستبێت یان بە لانی کەمەوە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان دەستپێبکەنەوە.

چینی ناوەندی ئێرانی لەم ساڵانەی دواییدا تەواو بەرەو هەژاری ڕۆشتووە و دۆخێکی دژوار و قورس بە سەر خەڵکدا سپێندراوە. ئایا دەوڵەت بەرنامە و پڕۆگرامێکی ڕوونی هەیە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئابووری و باشترکردنی دۆخەکە؟

بە پێی هەواڵەکان گوزەرانی خەڵک لە ئێراندا ئێستادا بە شێوەیەک سەخت و دژوار بووە کە خەڵک لە دابینکردنی سەرەتاییترین شتەکانی ژیانیاندا ماونەتەوە و تواناییان نییە. ئایا ئەم زەخت و فشارانە گەیشتونەتە ئاستێک کە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی دووبارەی ناڕەزایی خەڵک لە شارەکانی ئێراندا؟

جیا لە گەمارۆ و سزا ئابوورییەکان، کێشەی کۆرۆناش بە تەواوی سیستمی تەندروستی و بازاڕی کاری لە ئێران خستۆتە ژێر گوشارێکی گەورەوە. پێدەچێت بەو شێوەیە لە هەواڵەکاندا باس دەکڕیت و دەڵێن زۆربەی پارێزگا و شارەکانی ئێران لە دۆخێکی خراپدان و ژمارەی تووشبوان لە بەرزبوونەوەدایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و بۆیە لە پاییزی ئێستا و زستانیشدا چاوەڕوانی دۆخێکی خراپتر دەکرێت. ئایا سیستمی تەندروستی و ئابووری ئێران بەرگەی ئەم شەپۆلە توندانەی نوێی کۆرۆنا دەگرێت؟

لەم بارەیەوە بەفراو نوری وتووێژێکی لەگەڵ حامد عەزیزی شارەزای کاروباری سیاسی لە کوردستانی ئێرانەوە ساز داوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەفراو-وتووێژ