مەسعود بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئەنکەرە دەکات، ئەمەش هاوکاتی ئاڵۆزبوونی پەیوەندیـیەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە لە بەرامبەر هاتنی لەشکری تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق.

بەپـێی هەواڵەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا مەسعود بارزانی دەعوەتی ئەنکەرە کردووە.

دۆریان جۆنز لە ئستەنبوڵەوە ڕاپـۆرتێـکی لەم بارەیەوە بۆ دەنگی ئەمەریکا ناردووە و تیایدا دەڵێت بارزانی و حزبەکەی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق پەیوەندیـیەکی پتەویان لەگەڵ ئەردۆغان و ئاکەپە پارتی هەیە. هەروەها هەرێمی کوردسـتانیش بووەتە یەکێـک لە هاوبەشە گرنگەکانی تورکیا لە بواری بازرگانیدا و بە تایبەتی لە کەرتی وزەدا.

دەقی ڕاپـۆرتەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی ڕاپـۆرتەکە