د. بایه‌زید حه‌سه‌ن: پێم وایه‌ داواکاری کوتله‌ی‌ سه‌در موزایه‌ده‌یه‌کی سیاسیه‌

د. بایه‌زید حه‌سه‌ن: پێم وایه‌ داواکاری کوتله‌ی‌ سه‌در موزایه‌ده‌یه‌کی سیاسیه‌

په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ده‌نگدانی سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق دواخست.

د.بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ و له ‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی:

دانیشتنه‌که‌ دواخرا هه‌تا ئه‌و کاته‌ی نوری مالیکی، سه‌ره‌ك وه‌زیر وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك هێزه‌کانی عێراق ده‌توانن خاکی وڵاته‌که‌ بپارێزن.

هه‌روه‌ها گوتی دانیشتنه‌که‌ دەربارەی دەنگدان بوو لەسەر بڕیارێک که‌ لەلایەن ڕەوتی سەدره‌وه‌ ئامادەکرابوو و به‌ شێوه‌ی ڕاسپارده‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراقی، ئه‌ویش بریتیـیه‌ لە کشانەوەی ته‌واوی هێزی ئەمه‌ریکا و نەمانی هیچ سەربازێکی ئەمه‌ریکی لەسه‌ر خاکی عێراق، ئەگەر عێراق پێویستی بە ڕاهێنەر هه‌بێت، ئه‌وا حکومەت ده‌کرێت گرێبەست لەگەڵ هەر وڵاتێک بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:00 خوله‌كه‌.