له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 هاتووه، حكومه‌تی عێراق رۆژانه دوو ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێردرێته ده‌ره‌وه، له‌و رێژه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند كراوه به‌وه‌ی كه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بکات و داهاته‌كه‌شی دوای ئه‌وه‌ی 5% ده‌درێت به غه‌ڕامه‌ی كوێت بۆ عێراق بێت، له یاساكه‌شدا هاتووه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه نه‌وته نه‌نێرێته ده‌ره‌وه ئه‌وا له 17% بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بڕدرێت.
د. بایه‌زید حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ساڵی پاریش له بودجه‌ی ساڵی 2010 دا هاتبوو كه عێراق رۆژانه ده‌بووایه 2 ملیۆن‌و 100هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بكردایه به‌ڵام ته‌نها یه‌ك مانگ توانیویه‌تی به‌گۆێره‌ی ئه‌و رێژه‌یه نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه و ئه‌وانی تر رۆژانه له 2 ملیۆن كه‌متری ناردووه. له‌و باوڕه‌شدایه حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌سه‌ر هه‌رێم بسه‌پێنیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا 17 بودجه‌یان به خۆڕایی نه‌ده‌نێ و هه‌روه‌ها فشارێکیشه بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و گریبه‌ستانه‌ی به دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیـیه‌کان کردویه‌تی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ،ماوه‌كه‌ی 5:45 خوله‌كه.