دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان ئێران و به‌ڕازیل و تورکیا له تاران، ئێران له ڕۆژی دووشه‌ممه قایل بوو به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاڵوگۆڕکردنی سووته‌مه‌نی ناو‌کی به‌شێـک له یۆرانیۆمی پـیتێنراوی به‌ره‌و تورکیا ڕه‌وانه بکات.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕۆژی سێشه‌ممه به کۆمیته‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ڕاگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه‌ی جیهان ڕێـککه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک که ده‌توانێت گه‌ڕی چواره‌می سـزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت.
به‌هرۆز شوجاعی ماموستا و به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری ڕاهێنان و گه‌شه‌دان له زانکۆی دهۆک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاو‌کارمان شایان پاشا له باره‌ی ئه‌م ڕێکه‌وتنه نوێـیه‌ی ئێران گوتی که‌وا ئێران سه‌رکه‌وتنێـکی دیپلۆماسی به‌ده‌ستهیناوه. ئه‌مه وه‌کو کوده‌تایه‌کی دیپلوماتی وابو دژ به ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆرئاوا به گشتی که له‌گه‌ڵ دوو وڵاتانی جیهان (به‌رازیل و تورکیا) که له نێو ولاتانی خۆرئاوا نین ڕێکه‌وتن و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆرئاوای له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌کته‌ره‌کان جێهێشت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:36 خوله‌كه.