بەلجیکا داوا لە ئێران دەکات کارمەندە مرۆییە بەلجیکییە زیندانیکراوەکە بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی

بەلجیکا داوای لە ئێران دەکات کارمەندی مرۆیی ئۆلیڤیێر ڤاندیکاستیلی زیندانیکراو بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، بەلجیکا لەگەڵ ئێراندا ڕێککەوتووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لە نێوانیاندا.

ڤاندیکاستیل لە مانگی دووی ساڵی 2022 دا لە سەردانێکیدا بۆ ئێران دەستگیرکرا و لە مانگی یەکدا سزای 40 ساڵ زیندانیکردن و 74 جار لێدانی بە قامچی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش بە تۆمەتی سیخوڕیکردن.

وەزیری دادی بەلجیکا وتوویەتی ڤاندیکاستیل بە " کۆمەڵێک تاوانی ساختە " تۆمەتبار کراوە و سزاکەشی وەکو تۆڵەیەکە لەسەر سزادانی دیبلۆماتکارێکی ئێرانی لە ساڵی 2021 دا کە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەک سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە لەلایەن بەلجیکاوە.

ئێرانیش ئاماژەی بەوە داوە کراوەیە بە ڕووی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکاندا، ئاماژەی بەوە داوە دەیەوێت دیبلۆماتکاری ئێرانی ئەسەدوڵا ئەسەدی بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران. ئەسەدی یەکەم دیبلۆماتکاری ئێرانییە کە ڕووبەڕووی دادگا بووبێتەوە لەسەر تۆمەتی تیرۆر لە ئەوروپادا.

ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لەلایەن ئەو ئاستەنگە یاساییانەوە ڕاگیراوە کە ئەنجومەنی بەرخۆدانی نیشتیمانی دەربەدەری ئێران دروستی کردووە، گردبوونەوەی ئەنجومەنەکەش لە نزیک پاریس ئامانجی ئەو تەقینەوە پوچەڵکراوە بوو کە ئەسەدوڵا ئەسەدی لەسەری زیندانیکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز