رۆژی سیشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌یانویست له پـێش ده‌رگای سه‌ره‌كی پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه و لێدوانێكی راگه‌یاندن پێشكه‌ش بكه‌ن و تیایدا داوای ئازادكردنی بێریڤان ئه‌لزین بکەن و هۆكاری گرتنه‌كه‌ی ڕوون بکرێتەوە كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن زیاتر له 10 رۆژه ده‌ستگیركراوه و هۆكاری گرتنهكهشی نادیاره به‌ڵام له لایه‌ن ئاسایشه‌وه رێگری له‌و چالاكوانانه كرا بچنه به‌رده‌م پاركەکە و لێدوان بده‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه تارا حسێن چالاكوانی مه‌ده‌نی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا گوتی زانیاری هه‌یه بێریڤان له لای ئاسایشه به‌ڵام هەتا ئێستا به ڕوونی پـێمان ناڵێن له‌سه‌ر چی گیراوه، بیریڤان یه‌كه‌م جاری نیـیه هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته رۆژئاوای كوردستان بەڵام ئه‌م جار ده‌ستگیركراوه و هۆكاره‌كه‌شی نادیاره.
هاوڕی كوردی ئه‌و چالاكوانه‌ی رۆژی سیشه‌ممه ده‌یویست بۆ ئازادكردنی بیریڤان لە پـێش دەرگای پارکی شانەدەر ئاماده‌بێت، دوای ڕێگریکردنیان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌ك خۆی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و پـێـیان راگه‌یاندووه ئاژاوه‌گیری ده‌كات و هه‌روه‌ها پشتگیری په‌كه‌كه ده‌كات و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت ده‌توانیت بچێته قه‌ندیل.
چوار ده‌وری پاركی شانه‌ده‌ر له لایه‌ن ئاسایشیه‌وه گیرابوو ته‌نانه‌ت ریگری له چوونی هاوولاتی ئاسایش ده‌كرا كه به‌م شوینه تیپه‌ر بیت، ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا هه‌ولی زوری دا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و شوینه‌ی كه چالاكوانان پییان راگه‌یاندین لیدوانی رۆژنامه‌وانی ده‌ده‌ن به‌ڵام له لایه‌ن كارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه رێگریان لیكردین و پـێیان راگه‌یاندین نه‌ك ته‌نها رێگا به ئێوه ناده‌ین به‌ڵكو رێگا به هیچ كه‌ناڵیكی راگه‌یاندن و هاووڵاتیانیش نادریت بچنه پیش ده‌رگای پاركی شانه‌ده‌ر، ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا هه‌ولی زوری دا پۆلیس و ئاسایش وه‌ربگریت به‌لام هیچ كامیان وەڵامیان نه‌بوو .
بێریڤان ئه‌لزین خهلكي رۆژئاواي كوردستانه به‌ڵام خاوەنى ڕەگەزنامەى ئەڵمانییە و ئەندامى پارتى چەپى ئەلمانیا و ئەندامى مانگى سورى کوردییە تا ئێستا چەندین جار هاوکارى مرۆیى گەیاندۆتە ڕۆژئاواى کوردستان و دواین جار کە زیاتر لە 10 ڕۆژە لە گەڕانەوەیدا بە خاکى هه‌ریمی كوردستان کوردستان بی سه‌رو شوێنه.
Your browser doesn’t support HTML5