رەنگە نوسین و موزیک و کاری هونەری پێکڕا بەدەر لەوەی زمانێکی جیهانی و پەیوەندیئامێزن لە ئاستێکی باڵای شارستانیدا، هاوکات سامانێکی شارستانی وجیهانین بۆ مرۆڤایەتی لەبەردەم روانین و دنیاببینیە جیاوازەکاندا. رەنگە رۆمانێک، پەیکەرێکی هونەریی یان سەمفۆنیایەکی جیهانی نەتەوەیەک لە نەتەوەکان پتر بتوانێت ئەو بەستەڵکە شارستانی و فەرهەنگیە خاو بکاتەوە کە لەنێوان هەمەچەشنی کۆمەڵگەکان و جیاوازی زمانەجیهانیەکاندا لەئارادایە، ئەوەی ئەدەب و هونەر و فەرهەنگ دەکارێت لەئاستیکی مۆدرێن و ژیاندۆستانەدا داهێنان و بەها مرۆییەکان بە جیهانی بناسێنێت؛ هەرگیز جەنگ و کارئەکتەرە سیاسی و حیزبیەکان نەیانتوانییەوە ئەو زمانە جیهانیە دروستبکەن.
ئێواره‌ی دوانزه‌ی مارس2017له‌ماڵی كولتوری و مۆزه‌خانه‌ی(بورگ هاوس)له هامستێد – له‌نده‌ن،دیداری ڕۆمانه‌كه‌ی(به‌ختیار عه‌لی)نوسه‌ر بوو به‌زمانی ئینگلیزی. ڕۆمانی (من لهشهوگاری شار ڕامام) ناونیشانه ئینگلیزییهكهیڕۆمانی (غه‌زه‌لنوس و باخه‌كانی خه‌یاڵ)كه‌ئێستا له‌كتێبخانه‌كانی بریتانیا ده‌ستده‌كه‌وێت. پڕۆژه‌ی كولتوریكوردیوهك پڕۆژه‌یه‌كی كوردی – ئینگلیزیلهگهڵ خانه‌ی چاپی (پێرسكۆپ) پێكه‌وه ئه‌م دیداره‌یان ئه‌نجامدا.
وەک لە کولتور مەگەزیندا بڵاوکراوەتەوە؛ (هۆزان مه‌حمود) و (میتچ ئالبه‌رت)وه‌ك دوو کەسی سه‌ره‌كی نێو پڕۆژه‌ی كولتوری وخانه‌ی چاپ وبڵاوكراوه‌ی (پێرسكۆپ) ئۆرگانیزه‌كردنی ئه‌م دیداره‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئێوارهكهبۆ قسه‌كردن بوولهمهڕ ڕۆمانه‌كه و ناساندنی ڕۆماننوسبهختیار عه‌لی بوو به‌خوێنه‌ری ئینگلیزی و زمان ئینگلیزی قسه‌كه‌ر. وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌كه (كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان ) له‌م دیداره‌دا ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی گفتوگۆكانی به‌شی یه‌كه‌می له‌ئه‌ستۆگرتبوو.
وەک ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت جادووی شوێنه‌كه،مۆزه‌خانه و خانه‌ی كولتوری بورگ هاوس بوو، یه‌كێكه له‌شوێنه گرنگه كولتورییهكانی شاری له‌نده‌ن، ئه‌مه زیاتر سیحری ئه‌م كتێبه و ئه‌م دیداره‌یان فراونتر ده‌كرد. (بورگ هاوس) ته‌مه‌نی سێ سه‌د ساڵه و یه‌كێكه له‌ماڵه كولتورییه گرنگهكانیناوچهی هامستێد له له‌نده‌ن.لهساڵی١٧٠٤ وه ئه‌م خانووه دروستكراوه و چه‌نده‌ها خێزانی گرنگی ئه‌م ناوچهیهبهدرێژایی سێ سه‌د ساڵ له‌م خانووه‌دا ژیاون.ژوری كتێبخانه و ژوری موزیك وژورهكانی دیكه به‌شێكی گرنگنلهكولتوری ئه‌م هاوسه، كهلهساڵی١٩٧٩وهبهدواوە، كراوه به‌شوێنێكی كولتوری.ژووره‌كانی ئه‌م هاوسه له‌سه‌ر كۆنسێپته كلاسیكیه‌كه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه،پێشانگا و ئێواره‌ی موزیك و دیداری لیتراتوری به‌پێی ئه‌م كۆنسێپته سازده‌كرێت. كۆنسێپتی كاره‌كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ كولتوری بورگ هاوسدا بگونجێت ، لێره‌وه (پڕۆژه‌ی كولتوری- كو‌لتور مه‌گه‌زین ) ئه‌م شوێنه گرنگه‌ی به گونجاو زانی و له‌گه‌ڵ خانه‌ی چاپه‌كه لهبڕوایهدابوون ، كه‌گرنگی ئه‌م ڕۆمانه له‌م شوێنهدازیاتر به‌رجه‌سته‌یه. دیارهخانهی بورگ هاوس خۆی ،گرنگی ڕۆماننوس و ڕۆمانه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتبوو، هه‌ر بۆیهقسهكردن له‌سه‌ر ڕۆمانی (من لهشهوگاری شار ڕامام) هاته ئه‌م خانه گرنگه، كه خاوهنیسێ سه‌د ساڵ تهمهنیكولتورییه.
ئاسۆ جەبار بۆ هەفتەنامەی روناکبیری دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەو چالاکییە فەرهەنگییە وتووێژێکی لەگەڵ هۆزان مەحموددا سازکردووە...
هۆزان دەڵێت "مەرج نیە یەکترناسینی نەتەوەکان تەنیا لەڕێگەی تراژیدیاوە بێت، لەڕێگەی جینۆساید و رەشەکوژی کۆمەڵگەکانەوە بێت؛ بێگومان ئەمانە کارەساتی زۆر مرۆیی گەورەن کە مێژوو نابێت لەیادی بکات، وە خۆشمان نابێت لەیادی بکەین و وە دەبێت بە شێوازی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئەم گەورانەدا بکەین کە لەئێمە کەوتووە، لەهەموو کورد کەوتووە. بەڵام کەناڵێکی تریش هەیە؛ ئەویش لەرێگەی ئەدەب و هونەر و لەرێگەی فیکر و گۆڕینەوەی ئەزمونی کار و چالاکی و ئەمجۆرە شتانەوە دەتوانی لەگەڵ دنیای دەرەوەی خۆتدا پەیوەندیت هەبێت".
هەروەها دەڵێت "وەرگێڕانی ئەم رۆمانەی بەختیار عەلی وا دەکات ئەدەبی کوردی ببێت بە بەشێک لە زمانە زیندووەکانی دنیا وەک ئەڵمانی و ئینگلیزی".
هۆزان سەبارەت بە گۆڕینی وێناکردنی کورد لە خۆرئاوا ئاماژە دەدات بە "ئێمە بیرمان نەچێت بەشێکی دیکەی ناسینی خەڵک بۆ کورد تانێڵێکی گەندەڵیش بووە، خەڵک لەئەوروپا گەندەڵکارانی ئێمەی بینیوەو هیچ سەرسام نەبوون پێیان. تا لەم کۆتاییەدا داعش هاتوو، پێشمەرگە لەدژیان خەباتیان کرد، بەتایبەتی ژنی کورد، ئەمە وێنایەکی تری بۆ کورد دروستکرد".
سەبارەت بە ئامانجی پرۆژەی کولتورمەگەزین دەڵێت "ئامانجی پرۆژەی کولتوریش کە لەسەرەتادا هەردوو هاورێم ئیسماعیل حەمە ئەمین و میران ئەبراهەم و خاتوو باران و زۆر کەسی دیکەش کە لەم پرۆژەیەداین ئەوەبووە کە پردێک دروستبکەین لەنێوان بەریتانیا و خۆرئاوا‌و کوردستان".
دەشڵێت "کەریم عەبدولڕەحمان وەرگێڕانێکی جوانی بۆ ئەم کتێبە کردووە".
Your browser doesn’t support HTML5