بایدن هەندێک لە وەبەرهێنانەکانی تەکنەلۆجیا لە چین قەدەغە دەکات

Biden

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە تێیدا هەندێک لە وەبەرهێنانی نوێی ئەمەریکا لە چین قەدەغە دەکات، لەوانەش تەکنەلۆجیا هەستیارەکانی وەکو چیپی کۆمپیوتەر و داوای ئاگادارکردنەوەی حکومەتی کردووە لە کەرتەکانی دیکەی تەکنەلۆجیادا.

فەرمانە چاوەڕوانکراوەکە دەسەڵاتێک دەداتە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا تاوەکو وەبەرهێنانەکانی ئەمەریکا لە چین لە سێ کەرتدا قەدەغە بکات یاخود سنووردارییان بکات، کەرتی نیمچە گەیەنەرەکان و مایکرۆئەلیکترۆنیکس و تەکنەلۆجیاکانی زانیاریی کواتنەم و هەندێک لە سیستمەکانی ژیری دەستکرد.

ئامانج لە فەرمانەکە ئەوەیە ڕێگری لە شارەزایانی ئەمەریکا بکرێت یارمەتی چین نەدەن پەرە بە تەکنەلۆجیایەک بدات کە بتوانێت یارمەتی هەوڵەکانی چین بدات بۆ نوێکردنەوەی سوپاکەی و ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا بخاتە مەترسییەوە. فەرمانەکە پشکە تایبەتەکان و سەرمایەی وەبەرهێنان و وەبەرهێنانی هاوبەش و وەبەرهێنانی گرینفیڵد دەکاتە ئامانج.

لەلای خۆیەوە چین وتی " زۆر نیگەرانە " سەبارەت بە فەرمانەکە و مافی خۆیەتی ڕێوشوێن بگرێتەبەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز