ڕۆژی شه‌ممه له ته‌لاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێنچ قۆڵی له نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئۆپۆزسیۆن سازدرا و تێدا پرۆژه‌یه‌کی داواکاری له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه خرایه به‌رده‌م.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش جارێکی دیکه له‌سه‌ر ئه‌و داواکاریـیانه کۆببنه‌وه . هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه پارتی و یه‌کێتی کۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن.
بیلال سلێمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، سه‌ر به لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی دیاره ئه‌و داواکاریانه‌ی که ئێمه کردوومانه شه‌رت نییه هه‌مووی له‌سه‌دا سه‌د جێبه‌جێبکرێن چونکه داواکارییه‌کان پرۆژه‌یه و پرۆژه‌ش به‌و واتایه نییه که مه‌رج بێت. بۆیه قابیلی زیادکردن و که‌مکردنه‌وه‌یه . به‌ڵام ئومێدده‌که‌ین که بتواندرێت له‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری خاڵه‌کان به ئاکام بگه‌ین . ده‌شڵێت دیاره که ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش کۆبوونه‌وه سازده‌درێت و گفتوگۆش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌کرێت که به پله‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ره‌تاوه ئیتفاقی هه‌ردوو لای له‌سه‌ره، واته لایه‌نی حوکمڕان و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:47 خوله‌كه.