وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی ئوسامه بن لادنی بڵاوکردۆته‌وه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له حه‌شارگه‌که‌ی بن لادن له پاکسـتان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له ڤیدیۆکاندا نـیشـان ده‌درێت ئوسامه بن لادن که چۆن سه‌یری خۆی ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن ده‌رده‌که‌وێت و یان ڕاهێنان ده‌کات له‌سه‌ر چۆنێتی تۆمارکردنی به‌یانـنامه‌کانی بۆ جیهان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هێزێـکی تایبه‌تی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا که به سیڵس ناسراوه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به کاتی پاکسـتان ئوسامه بن لادنی به‌رنامه داڕێژه‌ری هێرشه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ی کوشت له ماڵه سێ نهۆمیـیهکهی له شـارۆچکه‌ی ئه‌بت ئاباد. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه تایبه‌ته وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی شه‌ممه باسیان لێوه ده‌کرد ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر زۆرترین ژماره‌ی به‌ڵـگه‌نامه و زانیاری تێرۆریسـتان که توانربێت هه‌تاکو ئێسـتا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
به‌پـێی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا کۆمپـیوته‌ر و ڤیدیۆکانی ئوسامه بن لادن و چه‌ند شتی دیکه نیشـانی ده‌ده‌ن ئه‌و که‌سێـکی چالاکی ناو ئه‌لقاعیده بووه و ته‌نها ڕێبه‌رێـکی سومبلی نه‌بووه.
به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ست که‌وتوون، بن لادن زۆر به گرنگیـیه‌وه ڕوانیویه‌ته ئه‌وه‌ی چۆن خۆی نیشـانی جیهان بدات. له یه‌کێـک له ڤیدیۆکاندا ده‌رده‌که‌وێت بن لادن سه‌رقاڵی بینینی خۆیه‌تی له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن. خۆی به بهتانیـیهک بێچاوهتهوه و له‌سه‌ر زه‌وی دانیشـتووه و کۆنتڕۆڵی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ی به‌ده‌سـته‌وه‌یه و وه‌ها ده‌رده‌که‌وێت له‌م که‌ناڵ بۆ ئه‌و که‌ناڵ ده‌یگۆڕێت هه‌تاکو بزانێت چۆن باسی ده‌که‌ن.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا بن لادن به ڕیشێـکی درێژی ڕه‌نگ ماشوبرنجی ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام له ڤیدیۆیه‌کی دیکه‌دا ڕیشی بۆیاخی ڕه‌ش کردووه و ڕێـکی کردووه بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆیه‌کی پـرۆپاگه‌نده به ناونیشـانی "په‌یامێـک بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا" که مه‌زه‌نده ده‌کرێت له مانگی ده یان یازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا بووبێت. ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا ڤیدیۆکانی به بێ ده‌نگ بڵاوکردۆته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ئێسـتا سه‌رقاڵی سه‌یرکردنی ئه‌و شـتانهن که ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراون، ئه‌مه‌ش به‌و ئومێده‌ی بزانرێت ئه‌لقاعیده له ئاینده‌دا به نیازی چیـیه و هه‌روه‌ها سه‌رانی دیکه‌ی ئه‌و ڕێـکخراوه له کوێ ده‌ژین.