بەریتانیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی گەورەدایە، هاوکات لەبەردەم کۆمەڵێک پرسی گرنگ و یەکلاییکەرەوە و پەیوەستن بە ژیان و پەیوەندییە جیهانییەکانی ئەم وڵاتەوە. وردبونەوە و تێڕامان لەهەر هەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکی سیاسی لەوڵاتانی ئەوروپادا تێکڕا رژد بوونەتە جێی بایەخی گەورە چونکە پەیوەندییەکی قوڵی هەیە بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و داهاتوی پرسە گەورەکانی وەک دەرچوون یان مانەوە لە نێو یەکێتی ئەروپادا، پرسی کۆچبەرانی بیانی و بارودۆخی ئابوری و گەشەی فەرهەنگی و سیاسی و ئابوری.
هاوکات پاش ئەو بومەلەرزە سیاسییەی ئیمانوێڵ ماکرۆن لە فەرەنساو ئەو سەرسورمانە سیاسییەی ئەمریکاش دوابەدوای سەرکەوتنی سەرۆکی ئەمریکاش داناڵد تڕامپ تێکڕا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی گەورەی جیهان لەبەردەم پێشهاتی لەوجۆرەدان.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەو پرسانە وتووێژی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە ئاسۆ کەمال دا سازکردووە....
ئاسۆ کەمال دەڵێت "حیزبی چەپی لەیبەر لەبەریتانیا ئەو دەرفەتەی هەیە کە ئەوان بەرنامەیەکی جیاوازیان هەیە......"
دەشڵێت "ئەوان دەڵێن ئەم قەیرانە دەبێت باجەکەی ئەو کەسانە بیدەن کە دەوڵەمەندن، ئەوانەی کە سەرمایەیان زۆرە، باج لەسەر ئەوان زیاد دەکەیەن؛ نەوەک خەڵکی هەژار".
ئاسۆ کەمال وتەیەکی کارل مارکس بەراورد پێدەکات لەگەڵ ئەو دۆخە سیاسی و ئابورییەی بەریتانیا و دەڵێت "وەک مارکس دەڵێت لەئەنجامی گەشەی سەرمایەو کۆبونەوەی سەرمایە دەوڵەمەندی لای بەشێکی کەم کۆدەبێتەوە و بەشە زۆرەکەی کۆمەڵگەش هەژار دەبن، بە کردار ئەمە لەبەریتانیا روویداوە".
هاوکات "پرسی چوونە دەرەوەی تەواوەتی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پرسێکە کە کۆنزێرڤاتیڤەکان دەیانەوێت بە تەواوەتی ئەم کارە بکەن؛ بەڵام.........".
Your browser doesn’t support HTML5