سه‌رۆکی پـۆلیسی کۆنگرێس ده‌ڵێت ڕووداوه‌که‌ی پاش نیوه‌ڕۆی نزیک بینای کۆنگرێس تاکه که‌سێک هۆکاره‌که‌ی بووه و پـێده‌چێت زیاتر ڕووداوێکی نه‌خوازراو بووبێت نه‌ک کارێکی تاوانکاری.
ماسیۆ ڤێردێرۆسا چه‌ند کاژمێرێک پاش ڕووداوه‌که له به‌رده‌م کۆنگرێس به ڕۆژنامه‌وانی گوت له کاتی پـشکنینی ئاسایی له ده‌روازه‌ی سه‌نته‌ری میوانانی کۆنگرێس، که‌سێک ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رهێناوه و ڕووه‌که‌ی کردووه‌ته پـۆلیسێک و پـۆلیسه‌که‌ش یه‌کسه‌ر ته‌قه‌ی لێکردووه و برینداری کردووه. ده‌ستبه‌جی که‌سه‌که به‌ره‌و نه‌خۆشخانه براوه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه.
پاشان گوتی هیچ پـۆلیسێـک بریندار نه‌بووه، به‌ڵام کچێـک له نزیک شوێنی ڕووداوه‌که به سووکی برینداربووه و ئه‌ویش بۆ نه‌خۆشخانه براوه.
پـۆلیس ناوی که‌سه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کرد، به‌ڵام که‌ناڵی CNN ڕایگه‌یاند به‌پـێی دوو سه‌رچاوه که‌سه‌که قه‌شه‌یه‌که ناوی لاری راسیل داوسنه و ته‌مه‌نی 66 سـاڵه و خه‌ڵکی ویلایه‌تی تێنسیـیه و پـێشتریش له ساڵی 2015 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بڕیوه و گوتویه‌تی ئه‌و پـێغه‌مبه‌ری خودایه.