چین داوا لە ئەمەریکا دەکات گرێبەستی فرۆشتنی چەک بە تایوان هەڵبوەشێنێتەوە

کەناڵێکی سەر بە دەوڵەتی چین لە زاری وەزارەتی بەرگری نیشتیمانی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە چین داوای لە ئەمەریکا کردووە دەستبەجێ گرێبەستە نوێیەکەی فرۆشتنی چەک بە تایوان هەڵبوەشێنێتەوە.

ڕۆژی هەینی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی کەلوپەلی تەکنیکی سەربازیی بە تایوان پەسەند کردووە و بەهاکەی دەگاتە 108 ملیۆن دۆلار.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز