ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بۆ سەر شاری چۆرتکیڤ 22 کەس بریندار بوون

فەرمانڕەوای هەرێمی تێرنۆپیل دەڵێت بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بۆ سەر شاری چۆرتکیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا بەشێکی دامەزراوەیەکی سەربازیی زیانی بەرکەوتووە و 22 کەس برینداربوون.

فەرمانڕەوای هەرێمی تێرنۆپیل ڤلۆدیمیر تروش وتی ڕۆژی شەممە چوار موشەک لە شارەکەیداوە کە دەکەوێتە دووری 75 کم لە باشووری تێرنۆپیلەوە.

گوتیشی " سەرجەم موشەکەکان لە دەریای ڕەشەوە هەڵدراون. بەشێکی دامەزراوەیەکی سەربازیی و دامەزراوە مەدەنییەکان لەناوچوون. هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان نەبووە، بەڵام بریندارمان هەیە، 22 کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."

گوتیشی لەنێو بریندارەکاندا منداڵێکی تەمەن 12 ساڵییان تێدایە، چوار بینای نیشتەجێبوونیش زیانییان بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز