دانیشتوویەکی کوردی شاری کرایست چێرچی نیوزیلاند باس لە هێرشە تێرۆرستیـیەکەی سەر دوو مزگەوتەکە دەکات

ڕۆژی هەینی کەسێکی توندڕەوی ڕەگەزپەرست هێرشێکی تێرۆرستی کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایست چێرچی وڵاتی نیوزیلاند و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 49 کەسی بێ گوناح گیانیان لەدەست دا کە بۆ نوێژی هەینی لەو دوو مزگەوتەدا کۆبووبوونەوە.

محەمەد بەشارەتی کە دانیشتوویەکی کوردی شارەکەیە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هێرۆ زەنگەنە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە هێرشەکە دەکات و دەڵێت خەڵکی نیوزیلاند ڕووداوەکەیان زۆر پـێناخۆشە و دەڵێن ئەمە وڵاتی ئەوان نیـیە ڕووداوی لەو شێوەیەی لێببێت.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ محەمەد بەشارەتی