میدیاکان: سەرۆکی دەزگای سی ئای ئەی دڵنیایی داوەتە کرێملن لەسەر ئەوەی ئەمەریکا دەستی نەبووە لە یاخیبوونەکەدا

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ' سی ئای ئەی ' ویلیام بێرنس

ڕۆژنامەکانی نیویۆرک تایمز و واڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوییان کردەوە ویلیام بێرنس بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (سی ئای ئەی )، دوای یاخیبوونە هەڵوەشێندراوەکەی هەفتەی ڕابردووی ڕووسیا پەیوەندی بە سەرۆکی هەواڵگری ڕووسیا سێرگێی ناریشکینەوە کردووە و دڵنیایی داوەتێ لەسەر ئەوەی ئەمەریکا دەستی نەبووە لە یاخیبوونەکەدا.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت بڵاویکردەوە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی بێرنس و ناریشکین لەم هەفتەیەدا بووە و بەرزترین ئاستی پەیوەندی نێوان دوو وڵاتەکەش بووە لە دوای هەوڵی یاخیبوونەکەوە.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی ڕاپەڕینە کورتەکەی بەکرێگیراوانی گروپی ڤاگنەر لە ڕووسیا دژی کرێملن بەشێک بووە لە ململانێکانی ناو سیستمی ڕووسیا و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دەستییان نەبووە تێیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز