بۆ پێوانەكردنی ئاستی شەفافیەتی داهاتی نەوت و چونیەتی فرۆشتن و گرێبەستەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا كۆنفرانسیك لە هەولێر سازكرا كە بۆ هەڵبژاردنی كەسێك بوو لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان تا چاودێری فرۆشتن و گرێبەستەكانی نەوت بكات.
هەموو ئەو رێكخراوانەی لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانی هەریمی كوردستان تۆماركراون بانگهێشتكرابوون بۆ كۆنفرانسێك كە تێدا كەسێك هەڵبژێرن چونكە ئەو كەسە دواتر لە بواری شەفافیەت لە نەوتدا وەكو سەرۆكی حكومەت و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكانی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت دەسەڵاتی دەبێت و پێویستە بە وردی ئاگاداری چونیەتی مامەلەكردن بە نەوتەوە هەبێت.
لە ئەم بارەیەوە بەشێك لە بەرێوەبەر و سەرۆك رێكخراوەكانی بەشدار لە كۆنفرانسەكەدا، بە دەنگی ئەمەریكایان ڕاگەیاند ئەم كۆبوونەوەیە بۆ هەڵبژاردنی كەسێكە بۆ ئەو موبادەرەیەی كە لە سەر ئاستی عێراقدا هەیە. بە پێی ئەو مەرجانەی كە دانراون هەموو ئەو كەسانەی كە لە چوارچێوەی NGO تۆماركراون دەتوانن كەسێكیان بەشداری بکەن و دەنگ بدەن.
ژمارەیەكی زور لە بەرێوبەر و سەرۆك رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە سەر ئاستی هەموو پارێزگا و شارە جیاجیاكانی هەریمی كوردستان بەشداربوون لەو كۆنفرانسە بۆ دەنگدان بە نوێنەرەكانیان بەڵام بەهۆی ڕەخنە و سەرنج و تێبینی زور لە لایەن ئامادەبووان كۆنفرانسەكە دواخرا و سەرپەرشتیارانی كۆنفرانسەكە هۆلەكەیان بەحێهێشت.
Your browser doesn’t support HTML5