وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتن کارتر ده‌ڵێت ئه‌و وڵاته هێزی تایبه‌ت و لێهاتوو بۆ عێراق ده‌نێرێت که هێرشه‌کانی یه‌ک لایه‌نه و "ته‌نانه‌ت گوشاری زیاتر" بخه‌نه سه‌ر گرووپی تێرۆرستی داعش که بۆ نێو سوریاش ده‌گرێته‌وه. لێدوانه‌کانی وه‌زیری به‌رگری له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کونگریس له ڕۆژی سێ شه‌مه‌دا کردنی، که تێیدا چه‌ندین قانووندانه‌ری ئه‌مه‌ریکا ستراتژی ئێستای سه‌رۆک ئۆبامایان له دژی داعش خسته ژێر پرسیار. سندیسهین ئه‌م ڕاپۆرته‌ی له کونگره ڕا ئاماده کردووه.
دوای هێرشه‌کانی تێرۆرستی مانگی ڕابردوو له پاریس، ژماره‌یه‌ک له قانووندانهرانی پارتی کۆماری ڕه‌خنه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما گرت که هه‌وڵی پێویست بۆ شکست دانی داعش ئه‌نجام نادات. سێ شه‌مه وه‌زیری به‌رگری ئاشتن کارتر به ئه‌ندامانی کومیته‌ی خزمه‌ته‌کانی له‌شکری گوت ئه‌و وه‌زاره‌ته هێزه‌کانی زیاتری ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕه‌که ده‌نێرێت:
"پاشان، له ڕێکخستن و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ حکومه‌تی عێڕاق ئێمه هێزێکی کارلێهاتوویی به خێرا ده‌نێرین بۆ ئه‌وه‌ی له هێرش کردن داهاوکاری هێزه‌کانی عێراق و هیزه‌کانی پێشمه‌رگه بکات و ته‌نانه‌ت گوشاری زیاتر بۆ سه‌ر داعش بهێنن. ئه‌و هێزه سه‌ربازانه‌ی تایبه‌تی به پێی کات له توانایان دا ده‌بێت هێرشه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رن، بارمته‌کان ئازاد بکه‌ن و زانیاری نه‌هێنی کۆبکه‌نه‌وه و ڕێبه‌رانی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه له ئاستێک دا ده‌بێت کرداره‌کانی یه‌ک لایه‌نه له سوریا دا به‌ڕێوه‌به‌رێت."
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی نه‌یگوت چه‌ند سه‌رباز بۆ عێڕاق ده‌نێرێت، به‌ڵام کوتی سه‌ربازه‌کان ڕه‌نگ بێت شان به شانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه شه‌ڕ بکه‌ن. له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی به‌شدار ڕێزیان له ئه‌و ڕاگه‌یاندنه گرت، به‌ڵام سناتۆری دێمۆکڕات ئاده‌م سمێت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، وڵاتانی نیو ههریمهکهش پێویسته هه‌وڵی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن.
"ئه‌وه‌ی پێویسته ئێمه ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی هه‌ریمه‌که، به تایبه‌تی سوننی یه‌کان هان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هێزێکی ڕۆژئاواییه، که ته‌نیا په‌یامی داعش به‌هێز ده‌کات، ئه‌ندامانی نوێ بۆلای ئه‌وان راده‌کێشێت، و بۆ ئێمه گه‌لێک به گرفت ده‌کات که له شه‌ری دژی داعشدا سه‌رکه‌وتووبین."
له ده‌مێکدا له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سه‌باره‌ت به گۆڕانی که‌ش و هه‌وا قسه‌ی ده‌کرد، سه‌رۆک ئۆباما گوتی وڵاتانی هاوپه‌یمان له دژی داعشدا سه‌رکه‌وتووده‌بن و گه‌ش بینی ده‌ربڕی که سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادمر پوتن سه‌ره‌نجام پشتیوانی له گوازتنه‌وه‌ی سیاسی له سوریا بکات.
"وه پێم وایه به‌ڕێز پوتن تێده‌گات ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌فغانستانی له بێره،
خۆتووشی شه‌رێکی نێوخۆیی بێ ئاکام و کاولکار بکات ئه‌و ئاکامه‌ی نیه که خۆی چاوه‌ڕوانیه‌تی."
چه‌ندین قانووندانهرگوتیان کۆنگره داخوا ده‌بێت هێزێکی له‌شکری خاوه‌ن ده‌سه‌لات بێنێته کایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به کرداره‌کانی ئێستا له دژی داعش بدات. یه‌ک له ئه‌وان واڵتر جۆنز له پارتی کۆماری یه.
"داخوا له ئه‌و شه‌ڕه‌ی به دژی داعش یارمه‌تی ئێوه ده‌کات ئه‌گه‌ر کونگره به‌رپرسایه‌تی ده‌ستوری خۆی ئه‌نجام بدات؟"
کارتر کوتی ئه‌وه به له‌شکری ئه‌مه‌ریکاکه ئاماده‌ن گیانی خۆیان به خت بکه‌ن، یارمه‌تی ده‌کات بزانن که به په‌سند کردنی پێشنیازێکی ئه‌وا، کونگره و هه‌موو وڵاتی پشتیوانی ئه‌وانه.