لە هەڵەبجە مادەیەک بەرهەم دەهێنرێت کە پـێویستە بۆ تاقیگەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە توانیویەتی ئەو مادەیە بەرهەم بهێنێت کە پـێویستە بۆ مانەوە و زیادکردنی ڕێژەی ڤایرۆس لەو نمونانەی لە نەخۆشەکان وەردگیرێن بۆ تاقیگەکان. بەمەش توانیویانە ئەو تیوبانە ئامادەبکەن کە بە VTM ناسراوە و بۆ وەرگرتنی نمونە لە خەڵکی بەکاردهێنرێن بە مەبەستی پـشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە ئێستادا پەیمانگاکە 1500 تیوبی لەو جۆرەی پـێشکەش بە بەشی تاقیگەی ڤایرۆس لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە.

دکتۆر كارزان عه‌بدوڵا‌ ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكای دەڵێت دەکرێت بە ڕێگەی ئەو تیوبانەوە 5 هەزار نمونە وەربگیرێت.

جگە لەم ماددەیە، پەیمانگاکە کحولی ئیثانۆلیان دروستکردووە کە بۆ پاگژکردنەوە بەکاردەهێنرێت و لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا کەمبووەتەوە.

فەرحان هەورامانی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە هەڵەبجە ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە ناردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی فەرحان هەورامانی