هێمن سەیدی: ئەگەر کۆرۆنا ڕژێمی ئێران نەڕوخێنێت ئەوا زۆر لە جاران لاوازتری دەکات

لە مێژووی سیاسی حکومەتەکاندا زۆر جار کارەسات یان پەتایەک بووەتە هۆی گۆڕینی سیستمی حکومەت، یان لانی کەم سەرەتایەک بووە بۆ گۆڕینی سیستم. بۆ نموونە بڵابوونەوەی تاعوون لە ئەروپا لە سەردەمی خۆیدا بوو بە سەرەتای ڕووخانی سیستمی فیوداڵی و وایکرد کرێکاران چیدیکە گوێڕایەڵی خاوەن کارەکانیان نەبن.

کاریگەرییەکانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش ئەگەر و پۆتانسیلی ئەوەی هەیە لە ئێستا یان دواتر ببێت بە هۆی گۆڕانێکی لەو بابەتانە. بە تایبەت لە وڵاتێکی وەک ئێران کە پێش بڵاوبوونەوی ڤایرۆسەکەش دۆخی سیاسی و ئابوورییەکەی بە شێوەیەک لە شێوەکان پڕلە کێشە و گرفت بووە، کاریگەریی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەتوانێت قووڵتر و ئاڵۆزتر ببێتە هۆی لانی کەم سەرهەڵدانی قەیرانەکان بۆ سەر ئەم وڵاتە.

بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەو قەیرانانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دروستی کردوون ، بەفراو نوری لەگەڵ هێمن سەیدی لێکۆڵەری سیاسی وتووێژی کردوە.

ئاغای سەیدی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا کاریگەرییەکانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکدایە کە ببێتە مایەی سەرهەڵدانی ناڕەزایی و گوڕێنی سیستمی ئێران، دەڵێت بێگۆمان قەیرانەکانی دوای کۆرۆنا گەر نەبێتە هۆی رۆخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوا بە لانی کەمەوە دەتوانێت زۆر ئەم حکوومەتە لاوازتر لە جاران بکات.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ هێمن سەیدی