وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، کیانووشی جەهانپوور ڕۆژی دووشەممە 8 ی مانگی شەش دەربارەی ڕێژەی فەرمی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا تاکو ئێستا 2043 کەس لە ئیران تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 70 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بەرپرسە هەروەها ڕەوشی هەندێک لە پارێزگاکانی ئێران بە خراپ وەسف دەکات و دەڵێت لە زۆنی سووری کۆرۆنادان. لەوانە پارێزگای کوردستان و هەروەها کرماشان.
بۆ زانیاری لەسەر دۆخ و ڕەوشی شارە کوردنشینەکان بەفراو نوری لەگەڵ خاتوون سورەیا حەقدۆست، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ڕیکخراوی ماڵی ئینسان لە شاری مەریوان وتووێژێکی کردووە.
خاتوون سورەیا لەم وتووێژەکەدا دەڵێت کە دۆخی شاری مەریوان باش نییە و ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.
هەروەها دەشڵێت کە زۆر لە کارمەندانی تەندورستی ناو نەخۆشخانەکان خۆیان تووش بوون و خەڵکیش بە هۆی دابینکردنی ژیانی ڕۆژانەیان ناتوانن لە ماڵەوە بمێنەوە، بۆیە بەم شێوەیە زیاتر تووش دەبن.
Your browser doesn’t support HTML5