ڕەوشی ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە

ڕێژە و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دەدەن، بەراورد بە دوو مانگ پێش ئێستا دوو بەرابەر بووە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندوە کە هەندێ لە پارێزگاکانی ئێران، لەوانە پارێزگای کرماشان و کوردستان لە هێڵی سووردان و ژمارەی تووشبووان بە کۆڤید- 19 لەم پارێزگایانەدا ڕوو لە هەڵکشانە.

سەرۆک کۆماری ئێران، حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاندووە کە مانەوە لە ماڵ چارەسەر نییە بۆ کێشەی کۆرۆنا و لە بەرامبەردا بە کارهێنانی ماسک لە ئێستادا وەک باشترین چارەسەر بۆ پێشگرتن بەم ڤایرۆسە ناو دەبات.

بۆ زانیاری لە بارەی کۆرۆنا لە شارەکانی ئێران و چۆنییەتی کۆنتڕڵکردنی ئەم پەتایە لە ئێستادا لە ئێران، بەفراو نووری لەگەڵ دکتور کاوە ڕەزایی لە نەخۆشخانەی نورث شۆر لە شاری شیکاگۆ وتوویژی کردووە.

دکتور کاوە پێیوایە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە جیا لە ناکارامەیی حکومەتی ئێران، کەمترخەمی خوودی خەڵکەکەش هۆکاری دیکەیەتی.

هەروەها داوا لە گەنجەکانیش دەکات بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانیان ڕێنماییە تەندروستیەکان لەبەرچاو بگرن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر کاوە ڕەزایی