پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت ڕێوشوێنی باش گیراونەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا

شاندێکی پەرلەمانی عێراق کە بە (خلية الازمة النيابية) ناودێرکراوە، سەردانی شارەکانی وڵاتەکەیان دەکەن بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەتا ئێستا 1400 کەس لەو وڵاتە تووشی بووە و 78 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

نەهرۆ ڕەواندزی، پەرلەمانتاری عێراق کە ئەندامی شاندەکەیە و ئێستا لە شاری بەسرەی باشوری وڵاتەکەن، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕێوشوێنی زۆر باش گیراونەتەبەر و هەموو سنوورەکان داخراون، تەنیا بۆ خۆراک و ئەو بەرهەمانەی لە وڵاتەکەدا نین ڕێگە دەدەن بهێنرێن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ نەهرۆ ڕەواندزوی