دکتۆر هونەر هیوا باس لە گرنگی خۆراک دەکات بۆ بەرگری جەستەی مرۆڤ

لە پاش بڵاو بوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قسە و باسی زۆر دەکرێت لەسەر توانای جەستەیی و بەرگری لەشی مرۆڤەکان چەند گرنگە، هەروەها ئەو خواردەمەنیانەی کە بەسوود ترن و یارمەتیدەرن لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری جەستەی مرۆڤ.

بۆ تاوتوێی ئەو بابەتە، بەرنامەی ڕوانگە میوانداری دکتۆر هونەر هیوا، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی کردووە.

دکتۆر هونەر دەڵێت بەرگری لەش پەیوەندیـیەکی زۆری هەیە بە بابەتەکانی دەوروپشتی مرۆڤەوە، وەکو شێوازی ژیان، خواردن، بیرکردنەوە، ئیشی ڕۆژانە، سترێس. دەشڵێت لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری لەشی مرۆڤ هەموو کاتێک بە یەک ئەندازە نیـیە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر هونەر هیوا