به گویره‌ی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ "هه‌نگاو"، یه‌کشه‌مه 17ی مانگی 11ی 2019ی زاینی، هێزه‌کانی سپای پاسداران له شاری بۆکان خه‌ڵکی ناڕازییان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئانجامدا چوار خۆپێشانده‌ریان کوشتوون.
تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و 4 که‌س روون نه‌بوونه‌ته‌وه و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ته‌رمی ئه‌و کوژراوانه‌یان ته‌سلیم نه‌کردوونه‌وه.
هەروەها زیاتر لە ٢٠ خۆپێشاندەر بریندار بوون و تێکهەڵچوونی نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان هەروا بەردەوامە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان لەئارادایە.
له لایه‌کی دیکه‌وه، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە گۆڕەپانی بەسیجی شاری جوانڕۆ، تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست داوە. ناسنامەی ئەو هاووڵاتیە تا ئێستا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە و چەند سەرچاوەیەک باس لە گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتی دەکەن.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەش لەلایەن خەڵکی ناڕازیەوە کوژراوە.
هه‌نگاو له زمانی سه‌رچاوه‌یه‌ک که په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه گرتووه ده‌ڵیت، خەڵکی جوانڕۆ دەستیان بە سەر ٩ لقی بانکەکانی ئەو شارە و چەندین ئیدارەی حکوومەتیدا گرتووە.
ڕاپۆرتەکان باس لە کوژرانی ژنێک لە شاری جوانڕۆ دەکەن.
بەم پێیە لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٥ هاووڵاتی خۆپیشاندەر لە شاری جوانڕۆ گیانیان لە دەست داوە.
تەرمی کوژراوەکان هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیتێرز، ئاژانسی ئیرنا سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت شه‌مه له خۆپێشاندانه‌کان دا پولیسێک کوژراوه، که ناڕه‌زاییه‌کان له زیاتر له 100 شار و شارۆچکه‌دا بڵاوبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ئاژانسی "فارس" گوتی 1000 خۆپێشانده‌ریان گرتووه و زیاتر له 100 بانک له سه‌رانسه‌ری ئێران ئاگریان تێبه‌ردراون.