ماڵپه‌ڕی "هه‌نگاو" سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی شاره‌کانی جۆراوجۆری کوردستان به‌رامبه‌ر به گرانکردنی بایی به‌نزین ڕاپۆرت ده‌کات که لانی که‌م 163 که‌س له خۆپێشانده‌ران له شاره‌کانی جوانڕۆ، سنه، مه‌ریوان و کرماشان به ده‌سترێژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندارن که‌تا ئێستا 21 که‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌نگاو، وه‌ک ڕێکخراوێکی مافه‌کانی مرۆڤ به پشت به‌ستن به ئاماره‌کانی په‌یامنێرانی له نێوخۆی کوردستانی ئێران ده‌نووسێت که "رۆژی شه‌مه 25ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 98ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 16ی نوامبری 2019ی زاینی له ئاکامی ده‌سترێژی کردنی هێزه‌کانی چه‌کداری کۆماری ئیسلامی له ئه‌و ژماره‌یه 21 که‌س تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ست داون."
به پێی په‌یامنێری هه‌نگاو له شاری جوانڕۆ، له ئه‌و شاره‌دا لانی که‌م 14 که‌سی ناڕازی به ده‌ستڕێژی ڕاسته‌وخۆی هیزه‌کانی ئێران و به لێدان به قۆنداغه تفه‌نگ کوژراون و 52 که‌سی تریش بریندارن.
به گوێره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، "کاوه محه‌مه‌دی" و "هه‌مزه"دوو که‌س له کوژراوه‌کانن و کوژراوهکی تر کارمه‌ندێکی شاره‌داری بوو.
هه‌روه‌ها له شاری مه‌ریوان 6 که‌س به ده‌سترێژی هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژران و 50 که‌سی تر که سێ منداڵیان له نێودان، بریندارن. ناوی کوژراوه‌کان "عوسمان نادری"، "مێهران تاک، "شاهۆ وه‌لیدی" و "بێهرووز" بۆ ئه‌و ڕێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ نێردراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه، به گوێره‌ی ئاژانسی "کوردپا" وه‌ک گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ک له شاری مه‌ریوان دێنێته‌وه "بانکەکانی ئەنسار، میللی و سادرات لە شاری مەریوان و هەروەها پۆمپی بێنزینەکانی کاوە کۆنەپۆشی و خاوەری، لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگری تێبەردراون."
هه‌ر به گویره‌ی 'هه‌نگاو' له شاری سنه گه‌نجێکی 16 ساڵی کوژرا و 25 که‌سی دیکه برینداربوونه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه له شاری کرماشان لانی که‌م 15 که‌س به ده‌سترێژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوونه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه شاره‌کانی جۆراوجۆری ئێران له به‌رامبه‌ر گرانکردنی بایی به‌نزین رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان.
به گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشیه‌تێدپرێس، له په‌یوه‌ندی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه، ڕیبه‌ری ئاینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی یه‌کشه‌مه پشتیوانی له بریاری گرانکردنی به‌نزینی کرد و به ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی که دارایی گشتی ئاگرتێبهردهدهن به " مرۆڤ کوژ و خراپکار" ناویان ده‌بات، که ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ک بۆ ڕێگه‌دان به سه‌رکوتکردنی زیاتری خۆپیشانده‌رانه.
له وه‌تا بڕیاری گرانکردنی به‌نزین دراوه، خه‌ڵک به هۆی نه‌بوونی به‌نزین ئوتوموبیلهکانیان له ڕیگا گه‌وره و سه‌ره‌کییه‌کان به جێ دێڵن. ئه‌و خه‌ڵکه له تاران و شوێنه‌کانی تر تێکه‌ڵ به خۆپێشانده‌ران بوونه.
کاربه‌ده‌ستانی ئێران یه‌کشه‌مه گوتیان ژماره‌ی کوژران له ئاکامی توند وتیژی تا ئێستا گه‌یشتۆته دوو که‌س. به گویره‌ی پۆلیش خۆپێشانده‌ران له شاری کرماشان شه‌مه هێرشیان برده سه‌ر بنکه‌یه‌کی پولیس و ئه‌فسه‌رێکیان کوشت وه‌ک ئاژانسی "ئیرنا" سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کشه‌مه ڕاپۆرتی کرد.
هه‌روه‌ها خامنه‌یی یه‌کشه‌مه ده‌ستوری به هێزه‌کانی ئایش دا که "ئه‌رکه‌کانیان به جێ بگه‌یه‌نن".
له درێژه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپێشانده‌ران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران گوتی "هێرشبه‌ران و به‌دکارانی سه‌ره‌کی له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ئاژاوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو ناسێندراون و کرداری گونجاویان له به‌رامبه‌ردا به‌ڕیوه‌ده‌چێت."
هه‌ر به گویره‌ی "هه‌نگاو" ڕۆژی شه‌مه لانی که‌م له 14 ئوستانی کوردستانی ئێران خۆپێشاندانی به‌ربڵاو ئه‌نجامدران.