دکتۆر کرمانج له‌ باره‌ی دوا هه‌وڵی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا بۆ کۆتایی هێنان به‌ ڕژێمی قه‌زافی ده‌دوێت

دکتۆر کرمانج له‌ باره‌ی دوا هه‌وڵی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا بۆ کۆتایی هێنان به‌ ڕژێمی قه‌زافی ده‌دوێت

سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا له‌ دوا فشاریان بۆ سه‌ر ڕژێمی قه‌زافی سه‌رکه‌وتنی مه‌زنیان به‌ده‌ست هێناو توانیان ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ بگه‌نه‌ مه‌یدانی سه‌وزی ناوه‌ندی ته‌رابلوسی پایته‌خت. سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێن دوو کوڕی قه‌زافیـیان ده‌سـتگیرکردووه‌ که‌ یه‌کێـکیان سه‌یف ئه‌لئیسلامه‌ و دادگای تاوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبیا ده‌کات ته‌سلیم به‌ دادگای لاهایان بکات.

دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له‌ زانکۆی ته‌نسی سته‌یت له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت سه‌رده‌می قه‌زافی به‌سه‌ر چوو و سه‌رهه‌ڵداوان ده‌چنه‌ هه‌ر شوێنێک خه‌ڵکی لیبی پێشوازیان لێ ده‌که‌ن.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 14:13 خوله‌که‌.