لێکۆڵینه‌وه و ڕا وه‌رگرتنه گشتییه‌کانی ئه‌م دووایانه‌ی ئه‌مه‌ریکایی وانیشان ده‌ده‌ن که له‌وانه‌یه پێشه‌بڕکێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مساڵ له نێوان سه‌رۆک ئۆباما پاڵێوراوی دیموکراته‌کان و ڕکه‌به‌ره کۆمارییه‌که‌ی که پێده‌چێت فه‌رمانداری پێشووی ماسه‌چووسه‌تس میت رامنی بێت زۆر له یه‌ک نزیک بن.
دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له وتووێژێکدا له گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی کۆمارییه‌کان هه‌میشه دیموکراته‌کان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که له‌مه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی لاوازن. جا سه‌رۆک ئۆباما به کوشتنی ئوسامه بن لادن و هه‌ندێکی دیکه و ڕاووه‌دوونانی ئه‌لقاعیده و لایه‌نگرانی من پێموایه سه‌رۆک ئۆباما ناسنامه‌یه‌کی بۆ خۆی درۆست کردووه که له‌مه‌ر شه‌ر له دژی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌مه‌ریکا سیمایه‌کی به‌هێزه و خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێت پشتی پێ ببه‌ستن. ده‌شڵێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوشتنی بن لادن هیچ نانێکی زیاتری نه‌خستۆته سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:34 خوله‌كه.