دکتۆر مه‌حمود: بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت سه‌در له‌ ناو پروسه‌ی سیاسی یاریکه‌رێکی ئه‌ساسییه‌

دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق

سه‌باره‌ت به‌ گه‌رانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق و کاریگه‌ریتی به‌سه‌ر سیاسه‌ت و حکومه‌تی نوێ عێراق، دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت سه‌در له‌ ناو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا یاریکه‌رێکی ئه‌ساسییه‌، به‌ تایبه‌تیش که‌ ده‌وریان هه‌بووه‌ له‌وه‌ی که‌ مالیکی ببێته‌وه‌ سه‌رۆ‌ک وه‌زیر و له‌حکومه‌ته‌که‌دا به‌شدارن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ شتێکی ئاساییه‌ که‌ جه‌خت ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌له‌که‌ی که‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیدا به‌شدارن خۆیان له‌ توندوتیژی دوور بخه‌نه‌وه‌ و داوای جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکاو عێراق ده‌کات.

دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت موقته‌دا سه‌در له‌ عێراق بێت چاکتره‌ له‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ بێت، چونکه‌ له‌ ئێران بێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت . بۆیه‌ به‌بڕوای من له‌ عێراق بێت و به‌ پێی ڕه‌وشی عێراق بجولێته‌وه‌ چاکتره‌ بۆ پرۆسه‌ی سیاسی

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:05 خوله‌كه‌.