دکتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت باری ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر باشه و له‌م هه‌فته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک که ئێستا له ئه‌مه‌ریکایه و یاوه‌ری سه‌رۆک تاڵه‌بانی ده‌کات، له وتووێژێکدا له گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به پارێزگای که‌رکوک گوتی بودجه‌ی ئه‌م ساڵی که‌رکوک به براوورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشووتر زیادی کردووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بودجه‌ی پترۆ دۆلار و له‌به‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌کان که ئه‌م ساڵ دوو به‌رابه‌ر ساڵی پێشووه. ده‌شڵێت ئه‌و بودجه‌یه یارمه‌تیمان ده‌دات که ئێمه بتوانین پڕۆژه‌ی ئیستراتیژی مه‌زن بۆ که‌رکوک دابنێین و پێویستیه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌ک کاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و خوێندنگا و په‌یمانگای ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه دابه‌ین بکه‌ین و که‌رکوک پێشبخه‌ین که خه‌ڵک له هه‌موو شوێنێکه‌وه سه‌ردانی بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:54 خوله‌که