ڕۆژی یادکردنه‌وه ڕێز له تاقه خه‌بات یان شه‌ڕێک ناگریت. به‌ڵکوو ماناکه‌ی له ساته وه‌خته‌کانی قاره‌مانانه‌ش به ئه‌ولاتره.
وه‌ک گه‌لێک وڵاتان ، ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر ساڵه‌ی له ڕۆژی پشوودانیدا ده‌مێک ته‌رخان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له ئه‌و که‌سانه بگرێت که له ڕێگای خزمه‌تی له‌شکریه‌وه به‌رگریان له ئه‌مه‌ریکا کرد. نه‌ریته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆن، وتاریکی سیاسه‌توانی ئاتنی پێرێکلیس وه‌بیر دێنێته‌وه که کوژراوانی شه‌ڕ پیاوانی پڕبایه‌خن و ئه‌وانه‌ی ده‌ژین خویان به قه‌رزداری ئه‌وان ده‌زانن.
دووشه‌مه ، 27ی مانگ، وه‌ک ڕۆژی یادکردنه‌وه، له کومه‌ڵگاکانی سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا، وتاره‌کانی جێگای سه‌رنج بابه‌ته‌کانی هاوشیوه دێننه گۆڕێ و ده‌مێک بێده‌نگی ده‌پارێزن. هه‌روه‌ک گوڵاڵه سووری پێده‌شته‌کانی فلاندرسی ئه‌وروپا، ئاڵابچووکهکان له سهرکێلهکانی سه‌ربازانی گه‌لیک له گۆڕستانه‌کانی ولاتان دا ده‌شه‌کێنه‌وه و خیزانه‌کان ده‌چنه سه‌ر گۆڕی ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان به‌خشی.
له چوارچیوه‌ی ری و ره‌سمان به ئه‌و لاتر، ئه‌م یادئاوریه پێ‌زانین و ڕێزگرتن له‌ئه‌و که‌سانه‌یه گیانی خۆیان بۆ خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا به‌خت کرد ئه‌وانه‌ی گیانیان بۆ ئازادی وڵاته‌که‌یان پێشکه‌ش کرد.
هێندێکیان له شه‌ڕ، هێندێکێان به نه‌خۆشی گیانیان له ده‌ستدا. سه‌ربازانی تریش گیانی خۆیان له به‌ندیخانه‌کانی بیانی دا له ده‌ستدا و قه‌ت بۆیان نه‌کرا بگه‌ڕێنه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه له ته‌مه‌نی لاوه‌تی دا گیانیان له ده‌ستدا، له ده‌مێکدا به‌رگریان له ئامانجه‌کان و ئازادیه‌کانی ولاته‌که‌یان ده‌کرد و ره‌نگه پیش ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌بێت به ته‌واوی ڕێزیان لێبگیرێن. سه‌دان هه‌زار که‌س له ده‌میکدا گیانیان به خت کرد که شه‌ڕیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی تر وه‌ك باکوری ئافریکا، ئه‌ورووپا، ئاتلانتیک، ئاسیا و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ئازاد بکه‌ن.
ڕۆژی یادکردنه‌وه ڕێز له تاقه خه‌بات یان شه‌ڕێک ناگریت. به‌ڵکوو ماناکه‌ی له ساته وه‌خته‌کانی قاره‌مانانه‌ش به ئه‌ولاتره. واتا پێ‌زانین له لایه‌ن گه‌لێکی سوپاسگوزار که ده‌ژیت و خوێنی ڕژاویان له پیناوی ئازادی ئه‌و خه‌لکه هه‌رگیز به فێڕۆ ناچێت.
Your browser doesn’t support HTML5