له ده‌مێکدا نوێنه‌رێکی مه‌جلیسی ئێران هه‌واڵ سه‌باره‌ت به خۆکوشتن و مردن له ئاکامی سه‌رما له ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه لێدراوی کرماشان هه‌واڵ ده‌دات ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و ڕاپۆرتانه به ڕاست نازانن.
شه‌هاب نادری، نوێنه‌ری پاوه، جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی، رۆژی چوارشه‌مه به ئاژانسی په‌یامنێری "خانه ملت"ی گوت که گرفته‌کانی خه‌ڵک له ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی ئوستانی کرماشان درێژه‌ی هه‌یه و به‌ڵێنی یه‌کانی به‌رپرسان به کرده‌وه جێ به جێ نه‌کراون..
ناوبراو وێرای گوتنی ئه‌وه که تا ئێستا چوار که‌س له ئاکامی سهرمالێدراوی له ئه‌و ناوچانه دا گیانیان له ده‌ست داوه، گوتی که لانی که‌م 20 که‌سیش خۆیان کوشتوون. به گوته‌ی ئه‌و قوتابیانی سه‌ره‌تایی له ژێر خێوه‌ت دا خه‌ریکی خوێندنن و خه‌ڵکی گونده‌کان بێ سه‌رپه‌نا له دۆخی سه‌خت دا ده‌ژین.
ئه‌و نوێنه‌ره هه‌روه‌ها گوتی که 30 دایک له ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه لێدراو منداڵیان بووه که "زۆربه‌ی کۆرپه‌کان له دۆخێکی خراپ دان و له به‌ر نه‌بوونی پێدوایستی و که‌ره‌سه بۆ خۆگه‌رمکردنه‌وه له ده‌می مه‌رگ دان.
چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌و ڕه‌خنانه نوێنه‌ری ناوچه‌کانی بوومهلێدراو، ته‌یب قه‌دیمی نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی له ئه‌و ناوچانه به ئاژانسی ئیسنای گوت که تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به مه‌رگی له ئاکامی سه‌رمابردوویی تۆمار نه‌کراوه."».
ئه‌و هه‌روه‌ها مه‌رگی له ئاکامی خۆکوژی و مه‌ترسی مه‌رگی کۆرپان له ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه لێدراوی به ڕاست نه‌زانی..
بوومه‌له‌رزه‌ی 7.3 له سه‌ر پله‌ی ڕێشتر، ماوه‌یه‌ک له مه‌و پێش به‌شێک له ناوچه‌کانی ئوستانی کرماشان و هه‌روه‌ها ده‌ربه‌ندی خانی گرته‌وه و زیانی به چه‌ندین ئوستان و شار گه‌یاند و هه‌زاران که‌س بریندار و زیاتر له 570 که‌س گیانیان له ده‌ست دا.
محه‌مه‌دی شه‌کیبا، جێگری به‌شی ته‌ندروستی زانکۆی زانستهکانی پزشکی کرماشان، له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به گوته‌کانی نوێنه‌ری پاوه به په‌یامنێری ئیرنای گوت که هیچ نموونه‌یه‌کی مردن به هۆی سه‌رمابردوویی تۆمارنه‌کراوه. ئه‌و هه‌روه‌ها خۆکوشتی 20 که‌سی به راست نه‌زانی..
به ئه‌و حاله‌ش، عه‌لیڕه‌زا ره‌ئیسی، جیگری وه‌زیری ته‌ندروستی ڕۆژێک پێش ئه‌و لێدوانانه‌ی نوێنه‌ری مه‌جلیس سه‌باره‌ت به نه‌بوونی به‌ڕیوه‌بردن و پێڕاگه‌یشتن له گه‌یاندنی کۆمه‌گ و بوونی گرفته‌کانی ئیداری له ئه‌و باره‌یه‌وه گوتی که ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه لێدراوی کرماشان هێشتا به‌شی ته‌ندروستییان نیه.
به پێی مه‌زه‌نده‌کراو ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه 30 هه‌زار خانووبه‌ره‌ی وێران کردووه یان زیانێکی زۆری پێ گه‌یاندوون. به‌ر له ئه‌مه‌ش گه‌لێک له ناوه‌نده‌کانی فێرکردن و خزمه‌تگوزاری شاره‌کانی بوومه‌له‌رزه لێدراو زیانیانی زۆریان پێ گه‌یون..