ژمارەیەک چەکداری گروپـێکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لەوانەی تورکیا پشتیوانیان لێدەکات، هێرشیان کردووەتە سەر گوندێک لە ناحیەی ماباتای عەفرین و ئابڵۆقەیان داوە پاش ئەوەی شکستیان هێنابوو لە داگیرکردنی ماڵێکی گوندەکە.
سەرچاوەیەک لە شاری عەفرینەوە بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" چەکدارانی فرقەی ئەلحەمزات هەوڵیان دابوو دەستبگرن بەسەر ماڵی هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد جەمیل، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبووە ماڵەکەی چۆڵبکات و ئەوانیش ڕفاندوویانە و ئەشکەنجەیان داوە.
خەڵکی گوندەکەش لە بەرامبەر ئەم تاوانە ناڕەزایـیان دەربڕیوە و چەکدارەکانیش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تەقەیان لێکردوون و لە ئاکامدا 7 کەس برینداربوون کە دووانیان ژنن. دواتر کەتوونەتە لێدانی خەڵکەکە و بەوەش ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد لە ئێستادا گوندەکە ئابڵۆقەدراوە و چەکداران ڕێگە نادەن کەس بچێتە ناو گوندەکە یان لێی بێتە دەرێ.
نەورۆز ڕەشۆ پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ناوچەکە ڕاپۆرتێکی لەم بارەیەوە ناردووە.
Your browser doesn’t support HTML5