پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان ڤیدیۆی بەقاڵێکی ساختەکار لە شارێکی میسڕ بڵاوکرایەوە، پـۆلیسی ئەو شارە توانیان بەقاڵەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بەقاڵەکە لە کاتی دانانی کیسی نایلۆنەکە لەسەر تەرازووکە بە دەستی چەپی یەکێک لە کێشانەکانی لەگەڵ کیسە نایلۆنەکە دەخاتە سەر تەرازووەکە.
ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای سوهاج هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت دەزگا ئاسایشیـیەکان توانیویانە ئەو بەقاڵە دەستگێڕە دەستگیربکەن کە ساختەکاری کردووە و ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەری گیراوە.