شوێنەوارناسی دیاری میسر و وەزیری پێشووی شتومەکە کۆنەکانی میسڕ زاهی هەواس داواکارییەکی کرد بۆ گەڕاندنەوەی نیوەپەیکەری فیرعەونی شاژنە نەفرەتیتی لە مۆزەخانەی نیویسی بەرلینەوە بۆ میسڕ.
لە ساڵی 1912 دا نێردەیەکی شوێنەوارناسی ئەڵمانیایی نیوەپەیکەرەکەیان لە تەل ئەلئەمارنای باشووری قاهیرە دۆزییەوە، ساڵێک دوای ئەوە گواستیانەوە بۆ ئەڵمانیا.
ئەمارنا پایتەختە ماوە کورتەکەی هاوسەرەکەی نەفرەتیتی بووە، فیرعەون ئاخناتین، کە هەتاوەکو نزیکەی ساڵی 1335 ی پێش زایین فەرمانڕەوایی کردووە.
هەواس لە داواکارییەکەیدا داوای گەڕاندنەوەی نیوەپەیکەرەکەی کردووە، دەڵێت دوای دۆزینەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە میسڕ بردراوەتە دەرەوە.
هەواس وتی " ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنین کە میسڕ داوای گەڕاندنەوەی نیوەپەیکەری نەفرەتیتی دەکات."
وتی " ئەوەی دەمەوێت هەمووان بیکەن ئەوەیە بچیتە ماڵپەڕەکەم و واژۆیەک بکەیت بۆ ئەوەی پیشانی بدەیت کە حەز دەکەیت نیوەپەیکەرەکە بگەڕێتەوە."
هەواس وتی داوای گەڕاندنەوەی ئەو ئاسەوارانە ناکات کە بە شێوەیەکی یاسایی بردراونەتە دەرەوەی میسڕ. کەمپینەکەی سەنگی خستووەتە سەر گەڕاندنەوەی " سێ شتی جوان، نیوەپەیکەری نەفرەتیتی و بەردی ڕۆزێتا و دەندێرا زۆدیاک."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز