سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان باس لە تەقەکردنی سەر دادگاکەی هەولێر دەکات

ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بەیانی کاتژمێر 9:05 بە کاتی هەولێر ئوتومبێلێکی جۆری سەربازی دوو چەکدار بە جلی سەبازیەوە سەرەتا یەکێکیان دەستڕێژی گولـلە دەکاتە سەر باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، پاشان ئەو تەواو دەبێت ئینجا دووەمیان بە هەمان شێوە دەستڕێژی گولـلە دەکات پۆلیسەکانی ئێمەش چەکیان ڕاکێشابوو بەرەو ڕوویان بوون بەڵام لەبەر زۆری خەڵکەکە لەو شوێنە بۆ سەلامەتی گیانی خەڵکەکە نەیانتوانی هیچ شتێک بکەن بۆیە دەرباز بوون و ئەوانیش وەکو سەندیکای پارێزەران پرۆتەستوی ئەو جۆرە دەستدرێژیە دەکەن بۆ سەر هەیبەتی دادگا لە کوردستان بە تایبەتی لە پایتەختی کوردستان و باڵەخانەی دادگا شوێنێکە کە ئەوان داوای سەروەری یاسا دەکەن ناکرێت بەهێز ئەم جۆرە دەستدرێژیە بکرێتە سەر دادگاکان و حەرەمی دادگا.

ئەیاد کاکەیی دەڵێت تا ئێستا لای ئەوان ڕوون نیە کە ئایا ئەوانە ئامانجیان چیە لەو تەقەکردنە هەر کەسێک بیەوێت دادوەر و داواکاری گشتی و پارێزەران بەم جۆرە هەڵسوکەوتە بترسێنێت دیارە ئەوان زیاتر مسڕ دەبن لەسەر سەروەری یاسا لە کوردستان زیاتر پێداگیری دەکەن لە سەر گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان ئیتر نازانن ئەوە دەستێکی تێکدەرە دەیەوێ ڕەوشی ئارامی دادگاکان و هەرێمی کوردستان بخاتە پشێویەوە چونکە یەکەم جارە دەبینن هێزێک یان چەند چەکدارێک هێرش بکەنە سەر دادگای هەولێر خوشبەختانە دادوەرەکان دەوامیان رانەگرت و کاری ئاسایی وەکو ڕوژانی خوی کرا بەڵام ئەو خەڵکەی کە هاتوچووی دادگای دەکرد بێگومان بووە پشێوی و دلەڕاوکێ.

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران زیاتر دەڵێت ئێمە نازانین ئەوانەی تەقەیان کردووە چ نیەتێکیان هەبووە لە پێش دادگا بەڵام دیارە شوێنی ئاسەوای گولەکان یەک و دوو سێ نیە ناڵێن دەستێکی ئەنقەست هەیە بەلکو دەڵێن شتێکی نەخوازراو ئەمرۆ ڕوویداوە بەڵام نازانن ئامانجی ئەوانە چی بووە ئایا کەسێک لەگەڵ ئەوان بە دەمەقاڵی هاتووە ئایا شەڕ بووە لە نێوان دوو کەس بەڵام بەداخەوە دادگای هەولێر بووە مەبەست و ڕاکردنی ئەوان لە شوێنی ڕووداو ئەویش بووە هۆی ئەوەی کە دووبارە شک و گومان بخرێتە سەر ئەو کەسانە .

کاکەیی گوتی بڕیار دەردەکرێت دژی خەڵک دەردەکەین لایەنێک داواکارە و لایەنێک داوالێکراو خۆ دەبێت بڕیار بۆ لایەک دەربچێت ئێمە دەڵێین ناکرێت ئەگەری ئەوە دادەنێین ئەگەر بڕیارێک لە دژی هەر کەسێک دەرچوو دەبێت بۆ خوی تەمیز بکاتەوە نابێت بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دادگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئەیاد کاکەیی