لە پرێس کۆنفرانسێکدا لیوا عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر باسی کۆمەلێک تاوانبار و تاوان دەکات کە لە ماوەکانی رابردوودا لە هەولێر ئەنجامدراون، دەڵێت توانرا بە هەوڵی هەموو لایەک ئەو تاوانانە ئاشکرا بکرێن و ئێستا لە ژێر لێکولینەوەدان.
وەک لیوای مافپەروەر دەڵێت پۆلیس و ئاسایشی هەولێر چەندین کەسیان لە سەر تاوانی جۆراو جۆر دەستگیرکردووە لە نێویدا زیاتر له 100 کهس کە تۆمهتبارن به بهکارهێنان یان هاوردهکردنی دراوی ساخته دەستگیرکراون و بەهیچ شێوەیەک ڕێگا بەوە نادرێت ئەو ساختەکاریە بکرێت و داوا لە هەموو لایەک دەکات لە هەر شوێنێک بینرا و زانیاری هەبوو پۆلیس ئاگاداربکرێنەوە چونکە کێشەیەکی گەورەی ئابوری درۆست دەبێت ئەو دراوە ساختەیە لە خواروی عێراق و هەندێک وڵاتی دەوروبەر دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ناوبراو زیاتر دەڵێت گرنگی شاری هەولێر، دەزگا ئەمنیەکانی وەکو پۆلیس و ئاسایش بە یەک سیستەم و بریار و تیم و مەبەست کار دەکەن بویە سەرکەوتنی دەزگا ئەمنیەکان لەوەدایە.
لەبارەی ئەوەی زور جار کەسانێک تاوان ئەنجام دەدەن کەچی ڕادەستی پۆلیس ناکرێت و داڵدە دەدرێن بە شێواز و ڕێگای جۆراوجۆر بە تایبەتیش لە نێوان هەولێر و سلێمانی ، لەوبارەیەوە عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت کۆمەڵێک کەس لەم شارە تاوانیان ئەنجامداوە و هەڵهاتووە بەداخەوە لە شاری سلێمانی ئێستا داڵدەدراون بویە داوا لە بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی دەکات کە ئەو تاوانبارانە لە لایەن بەرزترین دەسهەڵاتی ئەمنی ئەو شارە داڵدەدراوە بویە چەندین جار ئاگادارکراونەتەوە و بریاری دەستگیرکردن ڕەوانەی سلێمانی کراوە بەڵام هیچ کاتێک ئامادەنەبوونە ئەو تاوانبارانە ڕادەست بکەن بویە پێویستە ئەو هەماهەنگیە توندوتوڵ بکریت و ئەو تاوانبارانەی ئێستا کە تاوانیان لە هەولێر ئەنجامداوە داوا لە بەرپرسانی ئەمنی شاری سلێمانی دەکەین کە ئەوانە ڕێ و شوێنیان دیاریکراوە و ئاگادارمان کردوونەتەوە بەڵام ئامادە نین ڕادەست بکرێن بویە پێویست دەکات بە زورترین کات ڕادەست بکرێن و بدرێنە دادگا ، ناوبراو زیاتر دەڵێت پۆلیسی سلێمانی دەزانێت هەرچی تاوانبار لێرە هەبێت بەس ناو و نیشانمان بدەنێ ئیمە دەستگیرمان کردوون و بومان ڕەوانە کردوون بەڵام کۆمەڵێک تاوانبار هەن لەوێن و ناوەکانیش دیارن ڕادەست ناکەن.
لە لایەکی ترەوە لە میدیا ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان وا بڵاوکراوەتەوە کە ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە بەشێوازی جۆراجور هاوکاری پۆلیسی هەولێریان کردووە و دەشڵێت ئەوانیش چەندین داواکراویان هەبووە بەرەو سنووری هەولێر رایانکردووە، بۆیە دەبێت بەهەموو لایەک هاوکاری یەکتر بکەن و تۆمەتباران رادەستی یاسا بکرێنەوە.
لە ماوەکانی ڕابردوو چەندین تاوان ئەنجامدراون و پۆلیسی هەولێریش دەڵێت بەردەوامن لەلێکولینەوە و بە دواداچوون بۆ دەستگیرکردنی هەمو ئەو تاوانبارانەی کە تا ئیستا دەستگیرنەکراون و خویان ڕادەست نەکردووە بو ئەوەی دەستگیر بکرین و ڕادەستی یاسا و دادگا بکرێن .
Your browser doesn’t support HTML5