ئەردۆغان ئۆپۆزسیۆن بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری وروژێنەرانە تۆمەتبار دەکات

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئۆپۆزسیۆنی تورکیای بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری وروژێنەرانە و وەستانییان لە پاڵ تیرۆریستاندا تۆمەتبار کرد، ئەمەش بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو.

ئەردۆغان وادەردەکەوت پێشنیاری ئەوە بکات ڕکابەرەکانی ڕۆژێک لەوەوبەر هانی ڕووبەڕووبوونەوەیان دابێت کاتێک کۆمەڵە کەسێک لە شاری ئیرزورومی ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەردییان گرتە کەسایەتییەکی دیاری ئۆپۆزسیۆن.

بڕیارە لە 14 ی مانگی پێنجدا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەبچن، بەپێی ئامارەکانیش ئەردۆغان لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتیدا ئەمجارە ڕووبەڕووی گەورەترین ئاستەنگ بۆتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا.

ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ئیرزوروم کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی لایەنگری پارتی ئاکەپەی ئەردۆغان دەکەن، خۆپیشاندەران بەردییان گرتە سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، کە ئەندامی پارتی کۆماری گەلی تورکیایە و پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە لە وڵاتەکەدا.

ئەگەر کلیچدارئۆغلۆ لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو ببێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیادا، ئەوا ئیمامئۆغلۆ دەبێتە جێگری سەرۆک.

ڕۆژێک دوای ئەوە ئەردۆغان لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرانی لە شارۆچکەی ئیدەرینی ڕۆژئاوای تورکیا ئۆپۆزسیۆنی بە " لایەنگریکردن لە هاوڕەگەزخوازی " و " وەستانییان لە پاڵ تیرۆریستاندا " تۆمەتبار کرد.

شیکەرەوە سیاسییەکان دەڵێن ئەردۆغان لە هەوڵێکدا بۆ بە دەستهێنانی دەنگی نەتەوە پەرست و پارێزگارەکاندا لێدوانەکانی توندتر کردۆتەوە.

ئەردۆغان وتی " ئەوان ' ئۆپۆزسیۆن ' هەوڵ دەدەن بێ شەرمانە شارەکانمان ناشرین بکەن لە ڕێی کارە وروژێنەرەکانییانەوە."

وتیشی " هەوڵ دەدەن شکستەکەی داهاتوویان لە هەڵبژاردنەکاندا بشارنەوە، ئەوەش لە ڕێی ئەنجامدانی کاری وروژێنەر و سوکایەتیکردن بە خەڵکەکەوە."

وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلۆش بە هەمان شێوە ئۆپۆزسیۆنی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی هاندان بۆ توندوتیژی لە ئیرزورومدا.

سۆیلۆ وتی خێزانەکەی ئیمامئۆغلۆ لە گردبوونەوەیەکی دیکەدا لە هەفتەی ڕابردوودا ئاماژەی سەرکەوتنی بە دەستی کردووە و خەڵکەکەی وروژاندووە. وتیشی ئەوە ئاماژەیە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان کە تورکیا بە تیرۆریست ناوی دەبات.

وتی " خەڵکی ئیرزوروم لەسەر بابەتی نیشتیمانپەروەریدا زۆر هەستیارن. ئەگەر بچیتە ئەو شارانە و هەستەکانییان بووروژێنیت، ئەوا خودا نەکات."

لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2018 ی تورکیادا، ئەردۆغان لە ئیرزوروم لە سەدا 72 ی دەنگەکانی بە دەستهێنا.

ئیمامئۆغلۆ لە ناوەڕاستی شاری کۆنیاشدا وتارێکیدا، کە ئەویش بە هەمان شێوە زۆرینەی دانیشتووەکەی پشتگیری لە پارتەکەی ئەردۆغان دەکەن.

ئیمامئۆغلۆ وتی " دەتوانن بەردمان تێبگرن، بەڵام ئێمە بە گوڵ وەڵام دەدەینەوە."

وتی " ئاژاوەگێڕەکان سەرەتا لە سندوقەکانی دەنگداندا وانەی خۆیان لە گەلەکەوە فێردەبن، دواتر لە دادگا سەربەخۆکاندا بەهۆی هەڵەکانییانەوە دادگایی دەکرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز