کاندیدی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر وتی ناکرێت تورکیا فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی ئێف 35 و سیستمی بەرگری موشەکیی ڕوسی ئێس 400 ی هەبێت لە یەک کاتدا.
ئەسپەر کە ئێستا وەزیری لەشکری ئەمەریکایە لە دانیشتنێکدا بەمەبەستی پەسەندکردنی لەلایەن لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتدا وتی " بە هاوتا تورکییەکەم (وەزیری بەرگری تورکیا) ڕاگەیاندووە ،ئەگەر پەسەند بکرێم بۆ وەزیری بەرگری، ئەوا ناتوانن لە یەک کاتدا سیستمی ئێس 400 و فڕۆکەی ئێف 35 تان هەبێت."
وتیشی " هەبوونی سیستمی ئێس 400 بەتەواوەتی تواناکانی ئێف 35 و تواناکانمان بۆ پاراستنی ئەو هێزە ئاسمانییەمان لەناودەبات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز