یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر پێنج کەس و سێ لایەنی ئیسڕائیلیدا دەسەپێنێت

ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا سەپاندنی سزای بەسەر پێنج کەسی ئیسڕائیلی و سێ لایەندا سەپاند، وتی ئەو کەس و لایەنانە بەرپرس بوون لە " پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕێکخراو و مەترسیدار " دژی فەلەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم.

لیستەکە تزاڤ 9 ش لە خۆدەگرێت، کە گروپێکە و زۆرجار ڕێگری لە بارهەڵگرەکانی یارمەتییە مرۆییەکان گرتووە لە گەیاندنی خۆراک و ئاو و سوتەمەنیدا بۆ کەرتی غەززە.

هەر لە لیستەکەدا بێن زایۆن گۆپستینیشی تێدایە کە دامەزرێنەر و سەرکردەی ڕێکخراوی لیهاڤا و ئیساچار مانییە، کە یەکێتی ئەوروپا وەکو دامەزرێنەری پێگەیەکی مۆڵەت پێنەدراو لە کەناری ڕۆژئاوای ناویبردووە.

هەردوو لایەنەکە بە تزاڤ 9 شەوە لەلایەن ئەمەریکاوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بەپێی ڕژێمی سزاکانی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی یەکێتی ئەوروپا، بریتین لە سڕکردنی سەرمایە و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز