یەکێتی ئەوروپا هەوڵی زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەدات لەگەڵ ئەمەریکای لاتین و کاریبیاندا

لە ماوەی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەیەکدا یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی وەبەرهێنانی زیاتریدا بۆ ئەمەریکای لاتین و کاریبیان، ئەمەش وەکو بەشێک لە هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی، کە بەهۆی جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و گەشەکردنی وریایی چینەوە دروست بووە.

لە کاتێکدا کە زیاتر لە 50 ڕابەری وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکای لاتین و کاریبیان لە بڕۆکسل کۆبوونەوە، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین لە کۆڕبەندێکی کاردا وتی سێ ناوچەکە لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر پێویستییان بە یەکترە.

ڤۆن دێر لین ئاماژەی بە کاریگەرییە خراپەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا و " زیادبوونی کاریگەرییەکانی چیندا " وەکو چەند ئاستەنگێک کە دەبێت سێ لایەنەکە پێکەوە ڕووبەڕوویان ببنەوە.

وتی " ئەوروپا ئاواتەخوازە ببێتە هاوبەشێکی هەڵبژێردراو بۆ ئەمەریکای لاتین و کاریبیان."

یەکێتی ئەوروپا گەورەترین وەبەرهێنەرە لە ئەمەریکای لاتین و کاریبیاندا بەڵام چین بووەتە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا.

ڤۆن دێر لین وتی یەکێتی ئەوروپا پلانی هەیە بە بڕی 45 ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان بکات لە ئەمەریکای لاتین و کاریبیاندا، ئەوەش وەکو بەشێک لە نەخشەی دەروازەی جیهانی یەکێتییەکە، کە زۆرێک پێیان وایە نەخشەکە ڕکابەرێکە بۆ پڕۆگرامی پشتێن و ڕێگای چین بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخاندا.

لوتکەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و کاریبیان یەکەمین لوتکەی نێوانییانە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا. بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا وەکو دەرفەتێک دەیبینن بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانییان کە زۆرێک دەڵێن یەکێتی ئەوروپا پشتگوێی خستوون.

سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتێ وتی " ئێمە وەکو ئەوروپاییەکان لەخۆبایی بووین." وتیشی ئەوروپا خێرا بوو لە فشارکردن بۆ یارمەتیدان لە پەراوێزخستنی ڕووسیادا، بەڵام لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بە تەواوەتی گوێی نەداوەتە نیگەرانییەکانی ئەوانی دیکە.

لە گفتوگۆکاندا باس لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ داگیرکارییەکەی ڕووسیادا کراوە، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن دەیانەوێت وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و کاریبیان بە ئاشکرا سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بکەن. بەڵام لە کاتێکدا کە زۆربەی ئەو وڵاتانە پشتیتوانییان لە بڕیارەکەی مانگی دووی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە تێیدا داوای کرد هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بکشێنەوە، نیکاراگوا دژی بڕیارەکە دەنگیدا و بۆلیڤیا و کوبا و ئیلسالڤادۆریش دەنگییان نەدا.

سەرۆکی بەڕازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا کە پێشتر ڕەخنەی لە ڕۆژئاوا گرتبوو لەسەر پێدانی چەک بە ئۆکرانیا، لە کۆبوونەوەکەدا ڕەخنەکانی دووبارە نەکردەوە، بەڵام وتی جەنگەکە سەرچاوەکانی لە کارە سەرەکییەکانی دیکە لە شوێنەکانی تری جیهاندا دوورخستۆتەوە .

وتی : جەنگەکەی ناو جەرگەی ئەوروپا بەتانییەکی نادیاریی دەدات بەسەر جیهان و سەرچاوەکاندا کە گرنگ بوون بۆ ئابووری و پڕۆگرامە کۆمەڵایەتییەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز