ڕۆژی یەکشەممە ئەوروپا گازۆیل و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکەی ڕووسیای قەدەغە کرد، بەمەش پشتبەستنی بە وزەی ڕووسیا کەم کردەوە لە کاتێکدا هەوڵ دەدات ئەو داهاتەی ڕووسیا کەم بکاتەوە کە لە فرۆشتنی وزەکەیەوە دەستی دەکەوێت، ئەوەش بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا.
قەدەغەکردنەکە هاوکاتە لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخی نەوتی ڕووسیا لەلایەن وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتەوە. ئامانجەکە ئەوەیە هەناردەکردنی گازۆیلی ڕووسی بۆ وڵاتانی وەکو چین و هیندستان بەردەوام بێت و خۆیان بە دووربگرن لە بەرزبوونەوەی لە ناکاوی نرخی سوتەمەنی ڕووسیا کە زیان بە کڕیارانی سەرانسەری جیهان دەگەیەنێت، لە هەمان کاتیشدا قازانجی ڕووسیا کەم دەکاتەوە کە بۆ بودجە و جەنگەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەکاردەهێندرێت.
گازۆیل گرنگە بۆ ئابووری چونکە بۆ ئوتومبێلەکان و بارهەڵگرەکان و کەلوپەلەکانی جوتیاری و ئامێری ناو کارگەکان بەکاردەهێندرێت. بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆتوبەندەکانی سەر تواناکانی پاڵاوتنەوە نرخی گازۆیل بەرز ببۆوە، ئەوەش یارمەتیدەر بوو لە هەڵاوسانی ئابووری بۆ کەلوپەلەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا.
سەرچاوە/ AP