ژاپـۆن هوشیاری دا به هاوڵاتیانی سه‌باره‌ت به شیانی هێرشی تیرۆریستی له ئه‌وروپا و چووه پاڵ به‌ریتانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له ئاگادارکردنه‌وه‌ی گه‌شـتیاران له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه‌کانی هێرشێـکی پـێشبینی لێـکراو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند پـێویسته گه‌شـتیاران وریابن له کاتی به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی هاتوچۆ و گواستنه‌وه و سه‌ردانی شوێنه‌کانی گه‌شتوگوزاری.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ریتانیا هاوڵاتیانی سه‌باره‌ت به شیانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاست باڵای تیرۆرزم له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ئاگادارکرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه هوشیاری کردنه‌وه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ریکیه‌کانی له شیانی هێرشی تیرۆریستی له لایه‌ن ئه‌لقاعیده و ده‌ست و تاقمه‌کانیان ئاگادارکردۆته‌وه.
به‌رپـرسـانی ده‌زگای زانیاری خۆرئاوایی ده‌ڵێن له هه‌فته‌ی ڕابردوو پـیلانێـکی میلیشـیاکانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی بنکه له پاکسـتانیان پـوچه‌ڵ کرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له شـاره گه‌وره‌کانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
به‌رپـرسـان گوتوویانه وا پـێده‌چێت پـیلانه‌که بریتی بووبێت له ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ک هێرشی جۆراوجۆر له شوێنه گشـتیهکانی له‌سه‌ر شێوه‌ی وه‌ک له سـاڵی 2008 دا له مۆمبای له هیندسـتان ئه‌نجام درابوون، له‌و ده‌مه‌ی هێرشه‌کانی میلیشـیا ئیسلامیه‌کان بوونه مایه‌ی کوشتن و بریندارکردنی نزیکه‌ی 500 که‌س.