ئیران ئیعدامکردنی بەندکراوێکی وەدواخست

ئیران فەرمانی ئیعدامکردنی بەندکراوێکی وەدوا خستوە کە تۆمەتبار بە کوشتنە و لە تەمەنی ١٧ ساڵی دا گیراوە، بەڵام ئەو هەروا لە ئەوپەری مەترسی دایە کە ئێعدام بکرێت، وەک رێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی و گرووپەکانی دیکەی مافەکانی مرۆڤ چوارشەمە گوتیان.

ئاڕمان عەبدولعالی، ئێستا تەمەن ٢٥ ساڵانەیە، کە دوای دادگایی کردن ئەو دەستورەی بۆ سەر دراوە گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ وەک بڕیارێکی ناڕەوای چاو لێدەکەن. حوکمی ئێعدامکردنی ئەو کەسە لە لایەن نێونەتەوەییەوە سەر لە نوێ رەخنە لە ئێران دەگرترێت کە سزای مەرگ هەروا بە کاردێنێت.

عەبدولعالی بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی رەجایی شار لە کەرەج گوێزرابۆوە کە لە رۆژئاوای تاران هەڵکەوتووە، بۆ ئەوەی لە چوارشەمە دا لە سێدارە بدرێت و بۆ دواین جاریش سێ شەمە چاوی بە دایک و بابی کەوت.

بەلام ئەودەستورە بە جێ نەگەیشت، ئەگەرچی ئەو ترسە هەیە کە ئەو لە رۆژی شەمە دا لە سێدارە بدرێت، وەک لێخۆشبوونی گشتی و رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە ئوسلۆ رایان گەیاند.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری بە سەر سزای مەرگ لە ئێراندا دەکات، گوتی عەبدولعالی هێشتا لە بەندی تاکەکەسی دایە و گوتەی سەرچاوەکانی هێنایەوە کە دەڵێن ناوبراو شەممە ئیعدام دەکرێت.

رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن پەیماننامەکانی نێونەتەوەیی کە ئێران واژۆی کردوون لە ئێران قەدەخە دەکەن کە هەر کەسێک لە کاتی ئەنجامدانی تاوانێک تەمەنی لە ژێر ١٨ ساڵی بووبێت، ئێعدام بکرێت.

ئێران ساڵانە بیجگە لە ولاتی چین لە ئاستی جیهان دا زیاتر لە هەموو وڵاتێک خەڵک ئێعدام دەکات.