فه‌یسه‌ڵ عه‌لی باس له‌ سه‌ردانی شـانده‌ ئابوریـیه‌که‌ی تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات

فه‌یسه‌ڵ عه‌لی

وه‌زیری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ کاروباری بازرگانی بیانی به‌ یاوه‌ری نزیکه‌ی 200 بازرگان و کارداری تورک سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیـیه‌کانی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی شانده‌که‌ی تورکیا و ره‌وشی بازرگانی و ئابووری هه‌رێمی کوردستان، فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ئابووری ناس و جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی مونته‌دای ئابووری کوردستان له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ باره‌ی کێشه‌ی مه‌زنی هه‌رێمی کوردستان گوتی به‌ڕاستی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان له‌ که‌رتی بازرگانیدا هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها له‌ نه‌بوونی سیاسه‌تی بازرگانی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا که‌ سیاسه‌تێکی لاوازه‌ و ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت که‌ پلانێکی ئابووری تۆکمه‌ی نییه‌‌ پشت به‌ داتا و به‌ زانیاری و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئابووری ببه‌ستێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه‌.