فەڕەنسا بەنیازە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا دووبارە بگوازێتەوە بۆ کیێڤ

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە هاوتا ئۆکرانییەکەی دمیترۆ کوڵێبای وت فەڕەنسا " بەمزووانە " باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا دووبارە لە لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیاوە دەگوازێتەوە بۆ کیێڤی پایتەخت.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتی لە سەرەتای مانگی سێدا باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە کیێڤ گواسترایەوە بۆ لڤیڤ، ئەوەش لەکاتێکدا بوو بارودۆخەکە خراپتر دەبوو.

سیاسییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام سەردانی کیێڤی پایتەخت دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ئۆکرانیا ڕووبەڕووی بەرگرییەکی سەرسەختی ئۆکرانییەکان بوونەوە و لەو ناوچانەدا کشانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز